له‌مانگی چواری ڕابردوو، گوگڵ خۆی بۆ چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئاماده كرد بۆ نه‌رمه‌واڵه‌ی یوتیوبی منداڵان (YouTube Kids) ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش كۆنتڕۆلی زیاتر ده‌داته به‌رپرسی منداڵ بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌ستیان پێی ده‌گات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ئێستا به‌رده‌سته بۆ به‌كارهێنه‌ران، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین بۆ ئێستا ته‌نها بۆ ئه‌ندرۆید و له‌هه‌ندێك ناوچه به‌رده‌سته.
سه‌باره‌ت به‌و تایبه‌تمه‌ندیه نوێیانه، ئێستا ده‌توانی زۆر به‌ئاسانی ئه‌و كه‌ناڵ و ڤیدیۆیانه دیاری بكه‌یت بۆ هه‌ژماره‌كه، له‌گه‌ڵ بوونی سێ هه‌ڵبژارده‌ی جیاواز بۆ ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكان:
یه‌كه‌میان: (ته‌مه‌نی زۆر بچوك)، ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده سه‌ره‌كیه‌كه‌یه و سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردووی ئه‌گه‌ر خۆت ده‌ستكاری نه‌كه‌یت.
دووه‌میان: (گه‌وره‌تر)، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌یه‌كی نوێیه كه بۆ ته‌مه‌نی 8 هه‌تا 12 ساڵ ده‌بێت.
سییه‌میان: (ناوه‌ڕۆكی پشتگیریكراو)، ئه‌مه‌ش تایبه‌ت به دایك و باوكان ده‌بێت كه له‌وێ ده‌توانن ئه‌و شتانه هه‌لبژێرن كه ده‌یانه‌وێ منداڵه‌كانیان بیبینن.
ده‌توانیت شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی منداڵه‌كه‌ت ده‌ستكاری بكه‌یت و ببینیت كه چۆنه، كاتێكیش شته‌كانت دیاریكردووه ئه‌وا گه‌ڕان لاده‌برێ بۆ منداڵ، ده‌بێت دایك و باوك ئه‌و زه‌حمه‌تیه بكێشن به‌دوای ڤیدیۆی گونجاو بگه‌ڕێن بۆ منداڵه‌كانیان و زیادی بكه‌ن بۆ لیسته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ته‌نها بۆ ئه‌ندرۆیده و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌سته، به‌ڵام گوگڵ له‌ماوه‌ی داهاتوو بۆ هه‌موو ناوچه‌كان به‌رده‌ستی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌مزوانه‌ش بۆ ئای ئۆ ئێسیش به‌رده‌ست ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق