ئایفۆن XS و XS ماكس و XR ڕێپێدانیان وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌چین بفرۆشرێت، ئه‌مه‌ش واتا هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌بێت ئاشكرا بكرێت، بۆیه قه‌باره‌ی پاتری ئایفۆنه نوێیه‌كان ئاشكرابوون، ئه‌مه‌ش ئه‌پڵ له‌ماڵپه‌ڕی خۆی ئاشكرای ناكات. بێ درێژكردنه‌وه، ژماره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن:
– ئایفۆن XS ماكس: به‌قه‌باره‌ی 3,174 مللی ئه‌مپێر
– ئایفۆن XS: به‌قه‌باره‌ی 2,658 مللی ئه‌مپێر
– ئایفۆن XR: به‌قه‌باره‌ی 2,942 مللی ئه‌مپێر
هه‌روه‌ك ئه‌پڵ وتی ئایفۆن XS ماكس گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی هه‌یه له‌مێژووی مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ، به‌ڵام وه‌كو ئاشكرا كرابوو پێشتر ئایفۆن XR زۆرترین ماوه خۆی ده‌گرێت له‌نێوان هه‌ر سێ مۆبایله‌كه وه به‌تواناتره له 8 پڵه‌س به‌كاتژمێرێك ونیو.
بۆ زانیاری قه‌باره‌ی پاتری به‌ته‌نها به‌س نیه بۆ توانای پاتریه‌كه، به‌ڵكو گونجانی نه‌رمه‌واڵه و وه‌گه‌ڕخه‌ر و به‌ڕێوه‌بردنی پارچه‌كانی مۆبایل به‌جوانی زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها ڕوونی ڕونما و ڕووناكیه‌كه‌ی هه‌روه‌ك ئایفۆن XR.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق