له‌كۆتاییدا سامسونگیش مۆبایلێكی به‌سێ كامێرای پشته‌وه ئاشكراكرد، ئه‌مڕۆ مۆبایلی گه‌لاكسی A7ی نوێی ڕاگه‌یاند.
كامێرا‌كان
ئه‌ی 7 كامێرایه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌ڕوونی 24 مێگاپێكسڵ به‌تایبه‌تمه‌ندی یه‌كخستنی پێكسڵه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی وێنه‌یه‌ك به وورده‌كاری زۆر و ڕه‌نگی زیاتر له‌ڕووناكی كه‌مدا، له‌گه‌ڵ بوونی هاوێنیه‌كی تر به ڕوونی 5 مێگاپێكسڵ بۆ چاكتركردنی تایبه‌تمه‌ندی لابردن (فۆكس كردن) هه‌تا پاش وێنه‌گرتنیش، هه‌رچی هاوێنه‌ی سێیه‌مه ڕوونیه‌كه‌ی 8 مێگاپێكسڵه ئه‌ویش هاوێنه‌كه‌ی زۆر فراوانه تا گۆشه‌ی 120 پله كارده‌كات ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ گرتنی وێنه‌ی كه‌سانێكی زۆر له‌یه‌ك وێنه‌دا.
هه‌رچی كامێرای پێشه‌وه‌شه ئه‌ویش ڕوونیه‌كه‌ی 24 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی ناسینی ڕوخسار و لابردن ، له‌گه‌ڵ بوونی ڕوناكی ستۆدیۆی تایبه‌تمه‌ند كه‌نزیكه له ڕوناكی ستۆدیۆی وێنه‌گرتن ، له‌گه‌ڵ بونی فلاشی LED پێشه‌وه كه ده‌توانی ده‌ستكاری به‌هێزیه‌كه‌ی بكه‌یت ، وه نه‌رمه‌واڵه داڕێژی سامسونگ ده‌ستكاری دیمه‌نكه ده‌كات به‌جۆرێك هه‌موو شته‌كان ڕێكده‌خات تا جوانترین وێنه‌ت ده‌ست بكه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی خودكار، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناسینه‌وه‌ی دیمه‌نه جیاوازه‌كانه ده‌بێت.
دیزاین
ئه‌م مۆبایله ماناوه‌نده به شوشه‌ی نایاب ڕوپۆش كراوه‌و چوار ڕه‌نگی هه‌یه ئه‌وانیش شین و ڕه‌ش و زه‌رد و په‌مه‌یی، له‌گه‌ڵ بوونی په‌نجه‌مۆر له‌ته‌نیشتی مۆبایله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی جوانی مۆبایله‌كه له‌پێشه‌وه و دواوه تێكنه‌چێت.
ڕوكاری مۆبایله‌كه به‌ڕونمایه‌كی بێ كۆتا (Full View) و چوارچێوه‌ی بچوك جیاده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ دووریه‌كانی 159.8×76.8×7.5 ملم و كێشی 168 گرام.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و ڕونما
مۆبایلی A7 ڕنماكه‌ی 6 ئینجه له‌جۆری ئه‌مۆلید به‌ڕوونی 1080×2220 پێكسڵ ڕێژه‌ی درێژی بۆ به‌رزی 8.5:9، له‌گه‌ڵ بوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئێگزینۆس یان سناپدڕاگۆنی هه‌شت ناوكی ، به‌گوێره‌ی وڵاته‌كان ده‌گۆڕێت.
به‌ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0 كارده‌كات له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی جیاواز، له 4/64 گێگابایت ده‌ست پێده‌كات ، پاشان 4/128 گێگابایت، له‌كۆتاییش 6/128 گێگابایت له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی و پاتری 3,300 مللی ئه‌مپێرو پشتگیری بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی microUSB.
نرخ و كاتی ده‌رچوونی
له‌ئاسیا و ئه‌وڕوپا له‌پاییزدا به‌رده‌ست ده‌بێت، نرخه‌كه‌شی ئاشكرا نه‌كردووه به‌ڵام له‌ڕیگه‌ی ڕێكلامێكه‌وه ئاشكرا بووه كه نزیكه‌ی 348 يۆڕۆ ده‌بێت واتا 400 دۆلار زیاتر.
كورته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان
ڕونما: سوپه‌ر ئه‌مۆلید 6 ئینج– دووریه‌كان 18.5:9 – ڕوونی 1080×2220 پێكسڵ.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: سناپدڕاگۆن/ئێگزینۆسی هه‌شت ناوكی
بیرگه‌ی كاتی: 6/4 گێگابایت
بیرگه‌ی ناوه‌كی: 128/64 گێگابایت
كامێرای پشته‌وه: سیانی 8/24/5 مێگاپێكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه f/2.4 – f/1.7 – f/2.2
f/2.0 كامێرای پێشه‌وه: یه‌كی24 مێگاپێكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه
پاتری: 3,300 مللی ئه‌مپێر
ئه‌ندرۆید: 8.0 ئۆریۆ
په‌نجه‌مۆر: ته‌نیشتی مۆبایل
ده‌رچه‌ی بارگاویكردنه‌وه: microUSB
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: سناپدڕاگۆن/ئێگزینۆسی هه‌شت ناوكی
بیرگه‌ی كاتی: 6/4 گێگابایت
بیرگه‌ی ناوه‌كی: 128/64 گێگابایت
كامێرای پشته‌وه: سیانی 8/24/5 مێگاپێكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه f/2.4 – f/1.7 – f/2.2
f/2.0 كامێرای پێشه‌وه: یه‌كی24 مێگاپێكسڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه
پاتری: 3,300 مللی ئه‌مپێر
ئه‌ندرۆید: 8.0 ئۆریۆ
په‌نجه‌مۆر: ته‌نیشتی مۆبایل
ده‌رچه‌ی بارگاویكردنه‌وه: microUSB
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق