مۆبایلێكی دوو ڕونما له‌ڤیدیۆیه‌ك به‌دیار ده‌كه‌وێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/21

مۆبایلێكی دوو ڕونما له‌ڤیدیۆیه‌ك به‌دیار ده‌كه‌وێت


له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو مۆبایلی ZTE Nubia Z18 ئاشكرا كرا له‌گه‌ڵ ڕونمایه‌كی 91.8 له‌سه‌دی ڕوكاری مۆبایله‌كه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، مۆبایله‌كه‌ ته‌نها یه‌ك ڕونمای هه‌یه‌، به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ دزه‌ی پێكراوه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ شتێك، واته‌ كۆمپانیای ZTE مۆبایلێكی نوێ ده‌رده‌كات له‌وانه‌یه‌ ناوه‌كه‌ی ZTE Nubia Z18S بێت كه‌ شتێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌ویش دوو ڕونمای هه‌یه‌ له‌پێشه‌وه‌ و دواوه‌ی مۆبایله‌كه‌.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ مۆبایلێكی زیره‌كی نادیار پیشان ده‌دات له‌لایه‌ن كۆمپانیای ZTEیه‌وه‌ كه‌ ڕونمایه‌كی دووه‌می هه‌یه‌ له‌پشته‌وه‌ كه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌و ڕونمایه‌كه‌ی كه‌ له‌ مۆبایلی Meizu Pro 7 هه‌یه‌. به‌شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت وه‌ك ڕونمایه‌كی ئاسایی به‌كاری بهێنیت.
سودی ئه‌م ڕونمایه‌ش بۆ وێنه‌ی كه‌سیه‌ (سێلفی) وه‌ك نموونه‌. هه‌روه‌ها شوێنی په‌نتجه‌مۆریش ده‌كه‌وێته‌ ته‌نیشتی مۆبایله‌كه‌ چهونكه‌ له‌به‌شی پشته‌وه‌ له‌به‌ر ڕونما دووه‌میه‌كه‌ شوێن بۆ ئه‌و نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here