باشترین چوار لاپتۆپ بۆ كاری مۆنتاژ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/24

باشترین چوار لاپتۆپ بۆ كاری مۆنتاژ

مۆنتاژكردن كارێكی زه‌حمه‌ته‌. چه‌نده‌ها كاتژمێر ڤیدیۆ تۆمارده‌كه‌یت، كاتێك دێیته‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بینیت ناتوانی مۆنتاژیان بكه‌یت. به‌هێزترین كۆمپیوته‌ریش تووشی بارگرانی ده‌بێت به‌هۆی مۆنتژكردنه‌وه‌، بۆیه‌ چیت پێویسته‌ بۆ ئه‌و كاره‌؟
فه‌رموو ئه‌وه‌ چوار باشترین لاپتۆپ بۆ ئه‌و كاره‌ی تۆ پێویستته‌، بۆ هه‌ردوو نه‌رمه‌واڵه‌ی Adobe Premiere Pro و Apple Final Cut. له‌ ساده‌وه‌ بۆ ئاڵۆز، ده‌توانیت ئامێرێكی گه‌ڕۆكت ده‌ستبكه‌وێت بۆ مۆنتاژكردنی ڤیدیۆ. 

ڕه‌قه‌كاڵا پێویسته‌كانی مۆنتاژكردن 
پێش كڕینی هه‌ر ئامێرێك، گرنگه‌ بزانیت كه‌ چیت پێویسته‌. ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ ڤیدیۆی ساده‌ی ماڵه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ پێویستت به‌تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رز نیه‌ به‌راوورد به‌ ڤیدیۆی 4K.
وه‌كو یاسایه‌كی گشتی پێویستیت به‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری باش هه‌یه‌ هه‌روه‌ك بیرگه‌ی كاتیش له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته‌. بیرگه‌ی گڕافیك یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌و كاره‌ ، به‌ڵام مه‌رجێكی سه‌ره‌كی نیه‌ بۆ كاری مۆنتاژ. بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری SSD یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ پڕۆسه‌ی مۆنتاژكردن، به‌ڵام بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری HDD شوێنێكی زیاترت پێده‌به‌خشێت بۆ فایله‌كانت وه‌به‌ نرخێكی هه‌رزانتر.

تایبه‌تمه‌ندی به‌رز نرخێكی به‌رزیشی هه‌یه‌ ، هه‌رچۆنێك بێت. ته‌نها ئامێره‌ گرانه‌كان نین كه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌گونجێن، به‌ڵام زۆربه‌ی كات قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه‌ و كێشیان قورسه‌. بۆیه‌ ناتوانی لاپتۆپێكی ته‌نك و سوك به‌نرخێكی گونجاو بكڕیت.

نه‌رمه‌واڵه‌ی Final Cut Pro  كه‌ ته‌نها له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ كارده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مه‌یان زۆر كه‌مه‌ به‌تایبه‌ت كاتێك دییته‌ سه‌ر نرخ.
ماكبوك و ماكبوك ئێر له‌هه‌موو لاپتۆپه‌كانی تر گونجاوترن له‌ڕووی نرخ، به‌ڵام كاتێكی زۆرت پێده‌چێت له‌كاتی مۆنتاژكردندا. ڕونمای بچوك و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئاست نزم كێشه‌ی زۆرت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
به‌ڵام لاپتۆپی 13-inch, 2017 MacBook Pro به‌بێ ته‌چباڕ شتێكی باشه‌ له‌نێوان نرخی گونجاو و تایبه‌تمه‌ندی باش به‌مشێوه‌یه‌:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری dual-core Intel i5 processor به‌له‌ره‌له‌ری 2.3GHz 
بیرگه‌ی كاتی: 8GB له‌جۆری LPDDR3 
بیرگی ناوه‌كی: 128GB SSD
یان  ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنیت:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i7 processor
بیرگه‌ی كاتی: 16GB
به‌ڵام نرخه‌كه‌شی زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ مه‌كه‌ كه‌ هه‌موو شتێكت بۆ به‌باشی ئه‌نجام بدات، كاتێك ڤیدیۆی 4K یان ئیفێكتی زۆر به‌كاردێنیت ئه‌وا پێویستیت به‌لاپتۆپی ئاست به‌رزتر هه‌یه‌.


2. Apple Final Cut Pro Premium: 15-Inch Macbook Pro

ئه‌مه‌ لاپتۆپێكی نایابی ئه‌پڵه‌ ، ده‌توانیت نزیكه‌ی هه‌موو كارێكی پێبكه‌یت، ئه‌م لاپتۆپه‌ به‌ڕاستی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری six-core Intel i7 processor به‌له‌ره‌له‌ری 2.6GHz 
بیرگه‌ی كاتی: 16GB له‌جۆری DDR4 
بیرگه‌ی گڕافیك: Radeon Pro 560X GPU
بیرگی ناوه‌كی: 512GB SSD
یان  ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنیت:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i9 processor
بیرگه‌ی كاتی: 32GB


3. Adobe Premiere Pro Budget: Lenovo Yoga 720

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌رمه‌واڵه‌ی Adobe Premiere Pro به‌كاربهێنیت بۆ مۆنتاژ، ئه‌وه‌ ده‌توانی واز له‌ئه‌پڵ بێنیت و كۆمپیوته‌رێكی ئاسایی كه‌ به‌ ویندۆز كارده‌كات بكڕیت (به‌كارهێنه‌رانی لینۆكس ناتوانن ئه‌دۆبی كریتیڤ كلۆود به‌كاربێنن).
كۆمپانیای Adobe نه‌رمه‌واڵه‌كانی زۆر به‌باشی نه‌گونجاندووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز به‌راوورد به‌ه‌وه‌ی له‌ئه‌پڵ كارده‌كات، بۆیه‌ پێویستیت به‌تایبه‌تمه‌ندی زۆر زیاتره‌ تا بتوانی بێ كێشه‌ كاری مۆنتاژ بكه‌یت. هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه‌ پارچه‌كانی ئه‌و لاپتۆپانه‌ی كه‌ به‌ ویندۆز كارده‌كه‌ن هه‌رزانترن. 
هه‌ڵبژاردنێكی ئابووری ، ئه‌ویش لاپتۆپی  Lenovo Yoga 720 شتێكی زۆر باش و گونجاوه‌. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری Dual-core Intel i5
بیرگه‌ی كاتی: 8GB له‌جۆری DDR4 
بیرگه‌ی گڕافیك: Nvidia GeForce GTX 1050 GPU
بیرگی ناوه‌كی: 256GB SSD
ئه‌مه‌ش زۆر سنوور به‌ندت ده‌كات ، یان  ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنیت به‌ڵام قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ش گه‌وره‌تر ده‌بێت ده‌بێته‌ 15 ئینج ئه‌ویش 730یه‌ له‌گه‌ڵ:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i7 processor - 4Core
بیرگه‌ی كاتی: 16GB
بیرگی ناوه‌كی: 512GB SSD
له‌گه‌ڵ ڕونمای:  4K Ultra HD


4. Adobe Premiere Pro Premium: Dell XPS 15

ئه‌گه‌ر بۆ لاپتۆپێكی زۆر تایبه‌تمه‌ند و ئاست به‌زر ده‌گه‌ڕێیت ئه‌وه‌ Dell XPS 15 باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌.
نرخه‌كه‌ی نیوه‌ی نرخی MacBook Proیه‌. ده‌توانی به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ به‌ده‌ستی بهێنیت:
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری Intel i9 6-core
بیرگه‌ی كاتی: 32GB 
بیرگه‌ی گڕافیك: Nvidia GeForce GTX 1050Ti GPU
بیرگی ناوه‌كی: 2TB SSD
له‌گه‌ڵ ڕونمای:  4K Ultra HD ی له‌مس

ئه‌گه‌ر تۆزێك تایبه‌تمه‌ندی كه‌مترت ده‌وێ هه‌ر له‌مه‌ ئه‌وه‌ به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش هه‌یه‌
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری: Core i7 processor - 6Core
بیرگه‌ی كاتی: 32GB
بیرگی ناوه‌كی: 1TB SSD
بیرگه‌ی گڕافیك: GTX 1050Ti GPU
له‌گه‌ڵ ڕونمای: 1080P له‌مس نیه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here