مرۆڤ هه‌رده‌م خه‌ونی تازه‌ی هه‌یه ، خه‌ونی هه‌ندێكمان بچوكن و دێنه دی به‌ڵام خه‌ونی هه‌ندێكمان زۆر گه‌وره‌ن كه كه‌س باوه‌ڕناكات بێته ده‌ی.
ده‌ی دیاره خه‌ونی گه‌وره هه‌وڵ و ته‌قه‌لای گه‌وره‌شی پێویسته، كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئیلۆن ماسكه بڕیاری داوه موشه‌كی ئاسمانی دروست بكات و گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام بدات، ئه‌و بواره‌ش خه‌رجی یه‌كجار زۆره كه بۆ حكومه‌ته‌كان شتێكی زۆر زه‌حمه‌ته چ جای كۆمپانیایه‌ك، بۆیه ئیلۆن بیری له‌وه كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌شته ئاسمانیه‌كان گه‌شتی تایبه‌تیش بۆ خه‌ڵك دابین بكات. ئه‌و پێی وایه باشترین ڕێگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی ته‌واو بۆ به‌رده‌وام بوونی كۆمپانیای Space X ڕه‌خساندنی گه‌شتی چوونه ده‌وری مانگه بۆ سامانداره‌كانی جیهان، وا دیاره یه‌كه‌م كه‌سیش كه ناوی خۆی تۆماركردووه و حه‌ز ده‌كات ئه‌و گه‌شته بكات ملیاردێری یابانی (یاسوكو مێیزاوا)یه.
كۆمپانیا پێویستی به‌پاره بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی خۆی ئه‌و كه‌سه‌ش خه‌ونی ئه‌وه‌یه مانگ له‌نزیكه‌وه ببینێت بۆیه هه‌ردوولا له‌پێناو هێنانه دی ئامانجه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه.
خه‌رجی ئه‌م پڕۆژه‌یه 5 ملیار دۆلاره به‌نزیكه‌یی، وه‌زیاتر نیه له 10 ملیار دۆلار وه‌ك به‌رزترین ئاست، وه‌نزمترین تێچووش 2 ملیار دۆلاره. كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس ته‌نها 5%ی خه‌رجی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌سته له‌كاتی ئێستادا.
هێشتاش پرۆژه‌كه به ته‌واوی ئاماده نیه به‌ڵكو كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس چاوه‌ڕێی كه‌سانی وه‌ك یاسوكو ده‌كات كه بێت و خه‌رجی گه‌شته‌كه‌ی بدات تا ئه‌وانیش بتوانن به‌شی پێویست بۆ بنیاتنانی كه‌شتیه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. هیچ مێژوویه‌كیش به‌ته‌واوی دیار نیه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه ته‌نها چاوه‌ڕێ كردن به‌شی ئه‌وانه‌یه كه ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن بۆ گه‌شته‌كه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق