هواوه‌ی شه‌ربه‌ت به‌سه‌ر كڕیارانی ئه‌پڵ دابه‌ش ده‌كات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/26

هواوه‌ی شه‌ربه‌ت به‌سه‌ر كڕیارانی ئه‌پڵ دابه‌ش ده‌كات


له‌ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ مۆبایلی  iPhone XS بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ تاكه‌ كۆمپانیا نیه‌ كه‌ تامه‌زرۆیی بداته‌ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی، به‌ڵكهو هواوه‌یش كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ری مۆبایله‌ له‌جیهان، مۆبایلێكی زیره‌ك له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات ئه‌ویش Mate 20 Proیه‌ ده‌یه‌وێ بیر كڕیارانی ئایفۆن بێنێته‌وه‌ گه‌ زۆر شتیان له‌ده‌ست ده‌چێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ زۆر جوان نه‌بێ به‌ڵام مایه‌ی پێكه‌نینیشه‌.
بۆ نموونه‌ له‌وڵاتی به‌ریتانیا له‌پێش فرۆشگای ئه‌پڵ ئۆتۆمبێلێكی ڕاگرا كه‌ هه‌مووی لۆگۆی هواوه‌ی بوو و له‌سه‌ری نوسرابوو “Huawei Ju%ce Van,”، هه‌موو جۆره‌ شه‌ربه‌تێكی به‌سه‌ر كڕیارانی ئایفۆن دابه‌شكرد ته‌نها شه‌ربه‌تی سێوی تێدانه‌بوو! 

ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك نیه‌ كه‌ هواوه‌ی كردی، له‌سه‌نگافوره‌ هه‌ر له‌ شه‌وی ده‌رچوونی مۆبایلی iPhone XS  له‌ بازاڕه‌كان كۆمپانیای هواوه‌ی هه‌ستا به‌ دابه‌شكردنی پاوه‌ڕبانكی هواوه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ڕیز ڕاوه‌ستابوون تا نۆره‌یان به‌ركه‌وێ بۆ كڕینی ئایفۆن، قه‌باره‌كه‌ی 10000mAh بوو له‌سه‌ری نووسرابوو: “ئه‌وه‌ پاوه‌ بانكه‌ . پێویستت پیی ده‌بێت . له‌لایه‌ن هواوه‌یه‌وه‌“.
به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌تویته‌ر چه‌ندین ڤیدیۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایفۆنه‌ نوێیه‌كان هه‌روه‌كو كۆنه‌كانن هیچ گۆڕانكارییه‌كی وای تێدا نیه‌. هه‌ندێك له‌ڤیدیۆكانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هواوه‌ی سوپاسی ئه‌پڵ ده‌كات چونكه‌ شتێكی وای پێشه‌كه‌ش نه‌كردووه‌ بۆیه‌ ڕێخۆشكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هواوه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌مساڵ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here