زانیاری ته‌واو بزانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر 50 ملیۆن هه‌ژماری فه‌یسبوك - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/28

زانیاری ته‌واو بزانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر 50 ملیۆن هه‌ژماری فه‌یسبوك

ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند كه‌ زانیاری نزیكه‌ی 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی فه‌یسبوك هاك كران له‌ڕێی كه‌لێنێكه‌وه‌ به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی View Asی ناو فه‌یسبوك كه‌ ئیستا له‌لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ لابراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی.

فه‌یسبوك دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 90 ملیۆن هه‌ژماری فه‌یسبوك پێویسته‌ له‌سه‌ریان دووباره‌ بچنه‌وه‌ ناو فه‌یسبوكه‌كه‌یان له‌مۆبایل یان كۆمپیوته‌ر ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیا خۆی ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی (Log Out) كرد له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی زانیاری به‌كارهێنه‌ران.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی نیویۆڕك تایمز له‌ڕۆژی سێشه‌مه‌ فه‌یسبوك به‌هێرشێكی ئه‌لیكتڕۆنی زانیوه‌ و په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ ئێف بی ئایه‌وه‌. به‌هۆی كه‌لێنێكی ئاسایشیه‌وه‌ توانیتیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژمارانه‌دا بگرن ، وه‌كو خۆ پارێزیه‌كیش فه‌یسبوك هه‌ستاوه‌ به‌ ده‌رچوون له‌هه‌ژماری 90 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر تا دووباره‌ خۆیان بچنه‌وه‌ ناو فه‌یسبوكه‌كانیان.

"ئه‌مه‌ به‌ڕاستی هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایشی زۆر جدیه‌ وه‌ ئێمه‌ش كاره‌كه‌مان زۆر به‌جدی وه‌رگرتووه‌," ئه‌مه‌ ماڕك زوكه‌بێرگ به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ووت كاتی گۆنگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ.
 ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ به‌ڕاست ده‌رده‌خات كه‌ ده‌نگۆیه‌ك هه‌بوو كه‌سێك ده‌یه‌وێت هه‌ژماری دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك ماڕك هاك بكات ( له‌دوای ئه‌مه‌ بابه‌تێكی تری تایبه‌ت به‌و هێرشه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌مشه‌و بڵاویده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئاگاداریتان).

ئه‌م هێرشه‌ سوودی بینیوه‌ له‌ئاڵۆزی كۆده‌كانمان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م (Guy Rosen ) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ له‌و گۆڕانكاریه‌ی كردمان له‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌پلۆدكردنی ڤیدیۆ له‌ مانگی 7 ی ساڵی 2017، به‌دوای ئه‌ویش 'View As.'
هێرشبه‌ره‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ بچنه‌ ناو ئه‌و هه‌ژمارانه‌وه‌ به‌ڵكو ویستوویانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بچنه‌ ناو هه‌ژماری تریش تا زانیاری زیاتر ببه‌ن.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانی ووتی:
"پێویست ناكات هیچ كه‌سێك ژماره‌ی نهێنی خۆی بگۆڕێت,"

لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ره‌تادان، نازانرێ كه‌ ئاخۆ كێ بوون كه‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵساون وه‌یان چوونه‌ته‌ ناو هه‌ژماری كه‌س بۆ زانیاری بردن یان نا. بۆیه‌ هیچ بڕیارێك ناده‌ین سه‌باره‌ت به‌ ئاستی ترسناكی ئه‌و هێرشه‌ به‌ڵكو چاوه‌ڕێ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین...


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here