كه‌سێكی تایوانی كه نازناوی ( كڵاوی سپی - White hat)ی له‌خۆ ناوه، هه‌ڵده‌ستێ به‌هاككردنی هه‌ژماری فه‌یسبوكی ماڕك زوكه‌بێرگی دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ. به‌نووسینی بابه‌تێك بۆ 26 هه‌زار فۆڵۆوه‌ر، چانگ چی یوان به‌ڵێنی داوه كه هه‌ژمار (Account)ی دامه‌زرێنه‌ری فیسبوك بسڕێته‌وه له‌په‌خشێكی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبوك پیشانی بدات.
پیش‌تر چانگ، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكه‌كه‌ی، وه‌كو سه‌رپشكێكی تایبه‌ت دانراوه له ڕه‌خساندنی كڕینی پلیتی كۆمپانیای (Line Cop) به‌ته‌نها یه‌ك دۆلاری تایوانی ( واته 3 سه‌نتی ئه‌مریكی ) دواتر كۆمپانیاكه شكاتی كردووه به‌وه‌ی پلیته‌كانی به‌پاره‌ی كه‌م بردراوه.
چانگ پێشتر نووسیویه‌تی له‌باره‌ی هاككردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره. فه‌یسبوكیش پڕۆگرامێكی خه‌ڵات كردن و دانپێدانانی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌یه‌ك له ئاسایشی فه‌یسبوك بدۆزنه‌وه و به فه‌یسبوكی بگه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هاككه‌ره سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و كاره‌ی ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌س نابێت كه هه‌ژماری ماڕك هاك بكات، له‌ڕابردوودا له ساڵی 2011 كه‌سێك توانی هه‌ژماری ماڕك هاك بكات و بابه‌تێكی تێدا بڵاوبكاته‌وه، كه هانی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك ده‌دات ڕێگه بدات به به‌كارهێنه‌ران وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته (تۆڕێكی بازرگانی).
به‌ڕاستی دیمه‌نێكی سامناك ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر وامان دانا فه‌یسبوك نه‌یتوانی ئه‌و هێرشه ڕابگرێت، كات وا داده‌به‌زێت و نزیك ده‌بینه‌وه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 6ی ئێواره به‌كاتی ناوه‌خۆ. ده‌كاته 6ی به‌یانی له‌نیۆیۆڕك \ 11ی به‌یانی له له‌نده‌ن ش 12 نیوه‌ڕۆ له به‌رلین \ 1ی پاش نیوه‌ڕۆ له مۆسكۆ \ 3:30 له دلهی \ 6ی ئێواره له‌په‌كین \ 7ی شه‌و له‌تۆكیۆ \ 8ی شه‌و له‌سیدنی.
كاتژمێر 1ی دوای نێوه‌ڕۆ به‌كاتی كوردستان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق