ئه‌پڵ به‌رواری كۆنفڕاسی داهاتووی خۆی دیاریكرد - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/01

ئه‌پڵ به‌رواری كۆنفڕاسی داهاتووی خۆی دیاریكرد


كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسی داهاتووی خۆی ڕاگه‌یاند كه‌ 12 ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت له‌ سانفڕانسیسكۆی ئه‌مریكا، له‌كتژمێر 10 سه‌ر له‌به‌یانی به‌كاتی ئه‌مریكا. ئه‌ویش به‌ناردنی داوه‌تنامه‌ بۆ ڕۆنامه‌نووسان و په‌یوه‌ندیدارانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا. كه‌چاوه‌ڕێ ده‌كرێت په‌رده‌ له‌سه‌ر ئایفۆنی نوێ لابدات.
ئه‌گه‌ر ده‌نگۆیه‌كان ڕاست بن ئه‌وا ده‌بێت سی مۆبایل ئاشكرا بكات. كه‌ دوانیان ڕونماكه‌یان له‌جۆری OLED به‌قه‌باره‌كانی 5.8 ئینج و 6.5 ئینج ده‌بێت، مۆبایلی سێیه‌میش ڕونماكه‌ی له‌جۆری LCD به‌قه‌باره‌ی 6.1 ئینج. له‌وانه‌شه‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ Apple Watch و iPad Pro به‌قه‌باره‌كانی 10.5 ئینج و 12.9 ئینج ئاشكرابكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here