كۆمپانیای ئه‌یسوس وه‌شانی جیاوازی له لاپتۆپی ZenBook بهقهبارهكانی 13 و 14 و 15 ئینج ڕاگه‌یاند له پێشانگای IFA 2018.
هه‌ر سێ وهشانهكهش ته‌كنه‌لۆژیای MIL-STD-810G له‌خۆ گرتووه له‌لایه‌ن Asusه‌وه. ئه‌مه‌ش واتا ده‌توانێت به‌رگه‌ی دڵۆپه ئاو و پله‌ی گه‌رمی به‌رز و باران بگرێت.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Whiskey Lake Core i7 له‌گه‌ڵ 16 گێگابایت له‌بیرگه‌ی كاتی له‌سه‌ر جێگیر كراوه. له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری SSD و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری گڕافیك له‌جۆری GeForce MX150 بۆ وه‌شانی ZenBook 13 و 14 و له‌گه‌ڵ GeForce GTX 1050 Max-Q بۆ وه‌شانی 15 ئینج.
تابلۆی ماوسی لاپتۆپی زێنبوك 13 و 14 تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی هه‌یه كه ده‌گۆڕێت بۆ تابلۆی ژماره، چونكه ژماره‌كان له‌سه‌ر كیبۆرد نین.
له‌جیاتی تابلۆیه‌ك (ته‌چ پاد)ی ئاسایی ، ئه‌مه وه‌كو ڕونمایه‌كی بچوكه زۆر كاری پێ ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ڕونمایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه بۆ ڕه‌نگ كه له‌گه‌ڵ نه‌رمه‌واڵه‌كانی ویندۆز هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت بۆ پیشاندانی كاریگه‌ری جوان. هه‌روه‌ها ده‌توانی به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت تایبه‌تی بكه‌یت، له‌گه‌ڵ كورتكراوه و كاری هه‌مه‌جۆری تایبه‌ت كه خۆت دایده‌نێیت.

هه‌ردوو وه‌شانی 13 و 14 ڕوونی ڕونماكهیان بریتیه له 1080 پێكسڵ و كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕه‌نگه‌كانی sRGB، به‌ڵام وه‌شانی ZenBook 15 ڕوونی زیاتره و بریتیه له 4K.
ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌شی 14 كاتژمێره بۆ وه‌شانه‌كانی 13 و 14، هه‌روه‌ها 16 كاتژمێره بۆ وه‌شانی 15. هیچ شتێكیش له‌باره‌ی كاتی ده‌رچوون و نرخی دیار نیه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق