كۆنفڕاسی مایكڕۆسۆفت و ڕووداوێكی گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لۆژی - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/07

كۆنفڕاسی مایكڕۆسۆفت و ڕووداوێكی گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لۆژی

مایكڕۆسۆفت ده‌ستیكرد به‌بانگهێشت كردنی ڕۆژنامه‌نووسان و شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ڕووداوێكی گرنگی ته‌كنه‌لۆژی له‌ 2ی مانگی داهاتوو له‌نیویۆڕك، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ چالاكیه‌ سه‌ره‌كیه‌ی مایكڕۆسۆفت بۆ ئه‌مساڵ. 
به‌پێی نووسینی بانگهێشت كردنه‌كه‌ بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات زۆر شت ئاشكرا ناكرێت،  چونكه‌ نووسراوه‌ ” ساتێك له‌كاتی تۆ ” به‌قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ ، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌شانی نوێ له‌ ئامێره‌كانی سورفه‌یس ڕابگه‌یه‌نێت له‌وانه‌ Surface Pro و Surface Laptop و Surface Studio له‌گه‌ڵ Surface Book ده‌كرێت هه‌موویان وه‌شانی نوێیان هه‌بێت.
پێشبینیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ به‌هه‌مێكی نوێ ئاشكرا بكات ئه‌ویش مۆبایلی چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یه‌ Surface Phone یان كاتژمێری زیره‌كی Surface Watch پێده‌چێت  پێشبینیه‌كی دووربێت، به‌ڵام ڕێ تێده‌چێت ئاشكرای بكات.
هه‌ر چۆنێك بێت ، ئه‌گه‌ر تۆ له‌ئاره‌زوومه‌ندانی ته‌كنه‌لۆژیایت ئه‌وا تۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووری له‌ كۆنفرانسی ئه‌پڵ هه‌فته‌ی داهاتوو پاشان كۆنفرانسی مایكڕۆسۆفت تا گه‌یشتن به‌ كۆنفڕانسی گوگڵ له‌ڕۆژی 9 مانگی داهاتوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here