له‌رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه هواوه‌ی هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو مۆبایلیه نوێیكه‌ی ئه‌وانیش Honor 8X و Honor 8X Maxن، هه‌ردووكیشیان ڕونما و پاتری زه‌به‌لاحیان بۆ جێگیركراوه.
ڕونما: قه‌باره‌كه‌ی 6.5 ئینجه به بوونی به‌شی زیاده له‌سه‌ره‌وه‌ی (نۆچ) و ڕوونی 2340x1080 و ڕێژه‌ی پیشاندان 19.5:9 ، هواوه‌ی ده‌ڵێت ڕونماكه له 91%ی ڕووكاری پێشه‌وه‌ی پێكدێنێت.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: Kirin 710
بیرگه‌ی كاتی: به‌هه‌ردوو قه‌باره‌ی 4 و 6 گێگابایت
بیرگه‌ی ناوه‌كی:
به‌دوو هه‌ڵبژارده ئه‌وانیش 64 و 128 گێگابایت ، پشتگیری بیرگه‌ی ده‌ره‌كی microSD ده‌كات.
به‌دوو هه‌ڵبژارده ئه‌وانیش 64 و 128 گێگابایت ، پشتگیری بیرگه‌ی ده‌ره‌كی microSD ده‌كات.
كامێرا: دوو كامێرا بۆ پشته‌وه سه‌ره‌كیه‌كه‌یان به‌ڕوونی 20 مێگاپێكسڵ و ده‌رچه‌ی f/1.8 وه لاوه‌كیه‌كه‌ش به‌ڕوونی 2 مێگاپێكسڵ
پاتری: به‌قه‌باره‌ی 3750 مللی.ئه‌مپێر/كاتژمێر
په‌نجه‌مۆری له‌پشته‌وه‌یه، وه‌شانی بلوتوسه‌كه‌ی 5.0ه.
وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید 8.1ه له‌گه‌ڵ ڕووكاری هواوه‌ی ئیمیو EMUI 8.2
دووریه‌كانی: 160.4x76.6x7.8 ملم، كێشه‌كه‌ی 175 گرامه.
كاتی ده‌رچوون: له 11ی ئه‌م مانگه‌وه له‌چین به‌رده‌ست ده‌بێت به‌چوار ڕه‌نگ ، ئه‌وانیش شین و سوور و ڕه‌ش و مۆرن.
نرخ: 204 دۆلار بۆ وه‌شانی 4 به 64 گێگابایت ، وه 234 دۆلار بۆ وه‌شانی 6 به 64 گێگابایت ، به‌ڵام وه‌شانی 6 به 128 گێگابایت نرخی 278 دۆلار ده‌بێت.
مۆبایلی Honor 8X Max
ڕونما: قه‌باره‌كه‌ی 7.12 ئینجه به‌ڵام به‌شه زیاده‌ی سه‌ره‌وه (نۆچ)ی بچوكه، ڕوونیه‌كه‌ی 2244x1080 ده‌بێت، ڕێژه‌ی پیشاندان 18.7:9 .
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: دوو جۆری هه‌یه یه‌كه‌میان Snapdragon 636ه ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان Snapdragon 660
بیرگه‌ی كاتی: یه‌كه‌میان 4 گێگابایت ، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان 6 گێگابایت
بیرگه‌ی ناوه‌كی: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م 64 و 128 گێگابایتی هه‌یه، دووه‌میشیان ته‌نها 64 گێگابایتی هه‌یه، هه‌ردووكیشیان بیرگه‌ی ده‌ره‌كی وه‌رده‌گرن

پاتری: توانای 5000 مللی.ئه‌مپێر/كاتژمێر
په‌نجه‌مۆر له‌پشته‌وه‌یه
وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.1 له‌گه‌ڵ ڕووكاری ئیمیو EMUI 8.2
دووریه‌كان: 177.57x86.24x8.13 ملم و كێشه‌كه‌ی 210 گرامه
كاتی ده‌رچوون: 11ی ئه‌م مانگه له‌چین به‌سێ ڕه‌نگ به‌رده‌ست ده‌بێت، شین وسوور وڕه‌ش
نرخ: 219 دۆلار بۆ وه‌شانی 4 به 64 گێگابایت ، وه‌نرخی 263 دۆلار بۆ وه‌شانی 4 به 128 گێگابایت
به‌ڵام وه‌شانی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 660 و بیرگه‌ی كاتی 6 گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی 64 گێگابایت له‌مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت و نرخیشی ئاشكرا نه‌كراوه.
جیاوازی نێوان هه‌ردوو مۆبایلی ئۆنۆر 8X له‌گه‌ڵ 8X ماكس
8X | 8X ماكس | |
ڕونما | IPS LCD، قه‌باره 6.5 ئینج، ڕونی 1080×2340 پێكسڵ | IPS LCD، قه‌باره 7.12 ئینج، ڕونی 1080×2244 پێكسڵ |
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر | كيرين 710 | سناپدڕاگۆن 636 یان 660 |
قه‌باره‌ی بیرگه‌كان | 64/4، 64/6، 128/6 گێگابایت | 64/4، 64/4، 128/6 گێگابایت |
پشتگیری بیرگه‌ی ده‌ره‌كی | تا 256 گێگابایت | تا 256 گێگابایت |
كامێرای پیشه‌وه | 16 مێگاپێكسڵ | 8 مێگاپێكسڵ |
كامێرای دواوه | 2+20 مێگاپێكسڵ | 2+16 مێگاپێكسڵ |
وه‌گه‌ڕخه‌ر | ئهدندرۆید8.1 ئۆریۆ | ئهدندرۆید8.1 ئۆریۆ |
پاتری | 3750 مللی.ئه‌مپێر | 5000 مللی.ئه‌مپێر |
بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا | پشتگیری ناكات | به‌توانای 18 وات |
په‌نجه‌مۆر | له‌پشته‌وه | له‌پشته‌وه |
ده‌رچه‌ی بیستۆكه | پشتگیری ده‌كات | پشتگیری ده‌كات |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق