ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مازۆن گه‌یشته به ئه‌پڵ و هاته نێو كۆمه‌ڵه‌ی تریلیۆنه‌كان! به‌كوردیه‌كه‌ی نرخی كۆمپانیای ئه‌مازۆن له‌بازڕی بۆرسه گه‌یشته 1,000,000,000,000 دۆلار. به‌مه‌ش بووه دووه‌م كۆمپانیا بگاته ئه‌و ئاسته، پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ته‌نها 15 مانگ نرخه‌كه‌ی دووقات بوویه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌پڵ به‌ماوه‌ی 38 ساڵ گه‌یشت به‌و نرخه، به‌ڵام ئه‌مازۆن به‌ماوه‌ی 21 ساڵ هه‌مان ئامانجی پێكا.
ئه‌مازۆن توانی سه‌رجی سه‌رمایه‌داران بۆ خۆی ڕابكێشێت به‌هۆی هه‌مه جۆری له كاره‌كانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كڕیاران بۆ كڕینی كاڵاكانی، جگه له‌بوونی په‌خشی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری زۆری هه‌یه له‌وانه Whole Foods كه سوپه‌ر ماركێتێكی ته‌واوه كه هه‌موو پێداویستیه‌كانی خۆراكی تێدایه.
ئه‌مازۆن له‌ساڵی 1994 دامه‌زراوه، پشكه‌كانی له 15 مانگی 5ی 1997 به‌نرخی 1.50$ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، به گه‌یشتن به‌مانگی 10ی ساڵی 2009 به‌رزبۆوه بۆ 100$ دۆلار، وه نرخی پشك گه‌یشته 1000$ دۆلار بۆ یه‌كه‌م جار له‌مانگی 5ی ساڵی 2017، وه پاش ته‌نها 10 مانگ بووه 2000$ دۆلار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق