كانۆن كامێرای بێ ئاوێنه‌ی EOS R له‌جۆری Full-Frame ڕاگه‌یاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/05

كانۆن كامێرای بێ ئاوێنه‌ی EOS R له‌جۆری Full-Frame ڕاگه‌یاند


كانۆن له‌كۆتاییدا كامێرایه‌كی چواچێوه‌ ته‌واو (Full-Frame)ی له‌جۆری بێ ئاوێنه‌ (Mirrorless) ئاشكراكرد، به‌ناوی EOS R. ئه‌مه‌ش له‌پاش ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی نیكۆن بوو بۆ كامێراكه‌ی كه‌ هه‌مان جۆره‌، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندین ساڵ له‌كۆتاییدا هه‌ردوو كۆمپانیا یابانیه‌كه‌ گرنگی زۆریان به‌جۆری بێ ئاوێنه‌ داوه‌ و گه‌یاندوویانه‌ته‌ لوتكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌كاروانی سۆنی و فوجیفیلم بگه‌ن.
وه‌كو ده‌نگۆیه‌كان باسیان ده‌كرد توانای هاوێنه‌كه‌ی 30.3 مێگاپێكسڵه‌ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی ته‌واو (فول فره‌یم) بۆ هاوێنه‌كه‌ له‌گةڵ ئایزۆ له‌ 100-40000. هه‌سته‌وه‌ره‌كه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای دوه‌ڵ پێكسڵ (Dual Pixel)ی تێدا به‌كارهاتووه‌ كه‌ پشتگیریكراوه‌ به‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری DIGIC 8 تایبه‌ت به‌ وێنه‌. له‌گه‌ڵ ڕونمایه‌كی له‌مس، هه‌روه‌ها ڤیوفاینده‌رێكی ئه‌لیكتڕۆنی له‌جۆری ئۆلید، جگه‌ له‌مه‌ش به‌شێكی له‌سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر باری كامێراكه‌. 
لێنزی كامێرای EOS R بریتین له‌ ( 24-105mm f/4 L, a 50mm f/1.2mm L, a 28-70mm f/2 L, and a 35mm f/1.8 macro )، هه‌روه‌ها كانۆن سێ بگۆڕ(Adapter)ی بۆ دروست كردووه‌، یه‌كێكیان بۆ كۆنتڕۆل هاوێنه‌كه‌یه‌، ئه‌ویتریش بۆ كۆنتڕۆل كردنی فلته‌ره‌.

پێده‌چێت ئه‌م كامێرایه‌ شوێن به‌ كامێراكانی DSLR له‌ق بكات، چونكه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كامێرا پڕۆفێشناڵه‌كانی له‌خۆ كۆكردۆته‌وه‌ و شتێكی وا نه‌ماوه‌ كه‌ تێیدا نه‌بێت، به‌و پێیه‌ش بێت هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا جیهانی كامێرا به‌ره‌و ئاقارێكی تر دبڕوات و ئاسانكاری زۆر و تایبه‌تمه‌ندی زیاتر به‌ وێنه‌گران بدات.

ئه‌م كامێرایه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت به‌نرخی 2,299 دۆلار ته‌نها بۆ لاشه‌كه‌ی یان له‌گه‌ڵ لێنزی 24-105mm به‌نرخی $3,399 دۆلار، له‌ 12 ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here