نهێنی نرخی مۆبایلی POCO F1 بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/10

نهێنی نرخی مۆبایلی POCO F1 بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟


له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌بواری مۆبایل، زۆر ئه‌سته‌مه‌ یه‌كێكی نوێ بێت و جێگای خۆی بكاته‌وه‌، به‌ڵام بڕانده‌ لاوه‌كیه‌كه‌ی شاومی كه‌ بڕاندی پۆكۆ (POCO)یه‌ توانی ئه‌و كاره‌ بكات. سه‌ره‌تاش توانی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی هیند بۆ خۆی ڕابكێشێت كه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانی ئه‌و كاره‌ بكه‌یت چونكه‌ بازاڕێكی زۆر تایبه‌ته‌ به‌هۆی بوونی ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز له‌نێوان كۆمپانیاكان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سه‌ركه‌وتن له‌و وڵاته‌ كارێكی وا ئاسان نه‌بێت.
بۆیه‌ كاتێك پۆكۆ ڕایگه‌یاند مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی F1 یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 845 له‌خۆ ده‌گرێت و نرخیشی ته‌نها 20.999 ڕوپیه‌ ده‌بێت واته‌ ( 290 دۆلار) له‌وڵاتی هیند، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی سه‌رسوڕمانێكی گه‌وره‌ كه‌ له‌ مێژبوو كه‌س ئه‌و كاره‌ی نه‌كردبوو. ته‌نها مۆبایله‌كانی Xiaomi Mi 3 و OnePlus One توانیان ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، پۆكۆ ئیف یه‌ك توانی زۆر شتی وه‌ك ئه‌و دوو مۆبایله‌ بكات: چونكه‌ بنچینه‌ی كاری ئه‌وه‌یه‌ ئامێره‌ پێویسته‌كان بخاته‌ ده‌ستی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك.
بۆ  دانانی شته‌كان له‌شوێنی خۆی، پۆكۆ F1 تێچووی ₹14,000 ($200) بوو كه‌متر له‌هی OnePlus 6 وه‌هه‌روه‌ها جیاوازیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ گه‌لاكسی نۆت 9 كه‌ 660 دۆلاره‌! ده‌توانی هه‌ردوو مۆبایلی Pixel 2 XL و POCO F1 له‌هیند بكڕیت به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك مۆبایلی نۆت 9.
ئامێرێكی وه‌ك پۆكۆ ئێف یه‌ك هه‌روا له‌خۆڕا نه‌هاتۆته‌ به‌رهه‌م، له‌ لێدوانێكدا سه‌رۆكی به‌رهه‌مهێنانی پۆكۆ (جای مانی) ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تا ویستویانه‌ نرخی مۆبایله‌كه‌ 20.000 ڕوپیه‌ بێت، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستان و دابه‌زینی ڕوپیه‌ له‌به‌رامبه‌ر دۆلار كاره‌كه‌ زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بوو، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا كه‌مترین ئاستی هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی دوایی.
بۆیه‌ كاری بنچینه‌یی ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ نرخه‌كه‌ی 300 دۆلار بێت، واشی بۆ ده‌چووین كه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ خه‌ڵكی.
پۆكۆ ده‌بوایه‌ زۆر شت له‌به‌رچاو بگرێت تا بتوانێ به‌و نرخه‌ بیخاته‌ بازاڕه‌وه‌. مانی ده‌ڵێت كۆمه‌ڵه‌ (تیمه‌)كه‌مان ویستی ڕونمای جۆری ئه‌مۆلید دابنێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ڕه‌تكرایه‌وه‌ له‌به‌ر تێچوی زۆری. یه‌كێكی تر له‌وتایبه‌تمه‌ندییانه‌ی لابرا ئه‌ویش NFC بوو، ئه‌مه‌ش بۆ هیند هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ به‌ڵام بۆ وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ پاره‌دان له‌و وڵاته‌ هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ماددانه‌ی به‌كارهات جیاوازییه‌كی زۆری دروست كرد، پۆلی كاربۆن نرخه‌كه‌ی زۆر دابه‌زاند له‌چاو شوشه‌ ئه‌گه‌ر به‌كاربهاتایه‌ بۆ پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌.
خاڵێكی گرنگ بۆ كه‌می نرخی پۆكۆ، یارمه‌تیه‌كانی شاومی خۆی بوو، هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستی و تاقیكردنه‌وانه‌ی شاومی پێشتر كردبووی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌كانی، به‌ئاسانی خستیه‌ به‌رده‌ست پۆكۆ تا بێ خه‌رج كردنی هیچ پاره‌یه‌ك له‌مۆبایلی پۆكۆ ئێف یه‌ك به‌كاریان بهێنێت. پۆكۆ ئێف یه‌ك هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی ئای ئاڕی ڕوخساری ناسه‌ره‌وه‌ و كامێرای پێشه‌وه‌ی 20 مێگاپێكسڵی مۆبایلی Mi 8ی به‌كارهێنا له‌گه‌ڵ هه‌مان كامێرای دواوه‌ی 12 مێگاپێكسڵی  مۆبایلی Mi Mix 2S، به‌و هۆكاره‌ش كه‌ هه‌مان شته‌كانی مۆبایله‌كانی تری به‌كارهێناوه‌ كاتی زۆر و پاره‌ی زۆری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر پۆكۆ سه‌ر به‌شاومی نه‌بوایه‌ هه‌رگیز نه‌یده‌توانی به‌ 300 دۆلار مۆبایلێك به‌رهه‌م بهێنێت.
یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كانی كه‌می نرخی پۆكۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شاومی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن له‌زنجیره‌ی 800 به‌كاردێنێت، كاتێك تۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شتێك ده‌كڕیت داشكانی تایبه‌تت بۆ ده‌كرێت. هه‌مان شتیت بۆ بیرگه‌ - پۆكۆ ناتوانێت بیرگه‌ی LPDDR4X RAM یان UFS 2.1ی بیرگه‌ی فلاشی به‌كاربهێنێت.
زۆرترین تێچوو له‌ بیرگه‌ی ناوه‌كی و كاتی و ڕونما و بۆرد و كامێرایه‌، مانی ده‌ڵێت كه‌ ئه‌مانه‌ به‌شی زۆری تێچو بۆ خۆیان ده‌به‌ن. سه‌رچاوه‌ی هێنانی ئه‌و پارچانه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌شاومیه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بتوانین مۆبایلێكی وه‌كو پۆكۆ ئێف یه‌ك ده‌ربكه‌ین به‌نرخێكی هه‌رزان.
هه‌روه‌ها پۆكۆ خزمه‌تگوزاری پاش فرۆشتن هه‌ر له‌شاومیه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.
ته‌نها له‌دروستكردن پۆكۆ یارمه‌تی له‌شاومی وه‌رناگرێت، پۆكۆ هه‌مان خزمه‌تگوزاری نێوده‌وڵه‌تی شاومی به‌كارده‌هێنێت له‌ بنكه‌كانی فرۆشتن و چاككردنه‌وه‌ وه‌كیله‌كان، ئه‌مه‌ش خه‌رجێكی زۆر بۆ پۆكۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. شاومی ئێستا 1000 ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌ له‌وڵاتی هیند، به‌كارهێنه‌رانی پۆكۆش ده‌توانن هه‌مان ئه‌و ناوه‌ندانه‌ به‌كاربهێنن.
شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پۆكۆ ئه‌وه‌یه‌ ، قه‌باره‌ی به‌رده‌ستبوونی مۆبایله‌كه‌یه‌ - كه‌ 75000 دانه‌یه‌ له‌یه‌كه‌م فرۆشتنی هه‌فته‌، پۆكۆ ده‌ڵێت له‌داهاتووش به‌هه‌مان قه‌باره‌ دابینی ده‌كه‌ن. ئه‌و مۆبایلانه‌ی له‌هیند ده‌فرۆشرێن هه‌ر له‌وێش كرداری پێكه‌وه‌ به‌ستان (تجمیع)یان بۆ كراوه‌، ئه‌مه‌ش دووباره‌ تێچووی زۆری بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
پۆكۆ هه‌مان بیرۆكه‌ی شاومی به‌كارده‌هێنێت، كه‌ ته‌نها 5%ی قازانج ده‌كات له‌هه‌ر مۆبایلێك. ئه‌مه‌ش واتا فرۆشتن به‌نرخێكی نزیكی كارگه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ پۆكۆ لێدانێكی به‌هێز له‌وانیتر ده‌دات، كه‌ پێشتر شاومی هه‌مان كاری كردبوو.
به‌و هۆكارانه‌ش كه‌ باسمان كرد هیچ كۆمپانیایه‌كی تر ناتوانێت مۆبایلێك به‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 845 به‌ 300 دۆلار بفرۆشێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here