مۆبایلی Pocophone F1 ته‌نها به‌ 300 دۆلار - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/09

مۆبایلی Pocophone F1 ته‌نها به‌ 300 دۆلار


وه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرا، بڕانده‌ نوێیه‌ لاوه‌كیه‌كه‌ی كۆمپانیای Xiaomiی به‌ناوی POCO هه‌ستا به‌ په‌رده‌ لادان  له‌سه‌ر یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی خۆی به‌ناوی Pocophone F1 له‌پایته‌ختی نیودلهی له‌ ووڵاتی هیند. هه‌روه‌كو سیفه‌تی خۆی ، شاومی ئه‌و مۆبایله‌ی به‌نرخی گونجاو و تایبه‌تمه‌ندی زۆر باش خسته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی Pocophone F1
ڕونما: له‌جۆری LCD به‌قه‌باره‌ی 6.18 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD تمتاز به‌شه‌ زیاده‌كه‌ (Notch)ی له‌سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ كامێرا و هه‌سته‌وه‌ره‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ بیستۆكه‌ی گوێ.
 یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری Snapdragon 845 به‌له‌ره‌له‌ری 2.8GHz.

بیرگه‌كان: كاتی (ڕام) دوو هه‌ڵبژارده‌ی هه‌یه‌ 6GB یان 8GB. ناوه‌كی به‌سێ قه‌باره‌ ئه‌وانیش 64GB یان 128GB یان 256GB.
كامێرا: هی پێشه‌وه‌ به‌ڕوونی 20 مێگاپێكسڵ و ده‌رچه‌ی 2.0ه‌ . كه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌سته‌وه‌ری له‌ناوه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار به‌شێوه‌ی سێ دووری. هی دواوه‌ش دوو دانه‌یه‌ یه‌كه‌میان به‌ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ و دووه‌میشیان به‌ڕوونی مێگاپێكسڵ.
وه‌گه‌ڕخه‌ر: ڕووكاری ئیمیو MIUI 9.6 له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ كه‌ بنیاتنراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندرۆیدئۆریۆ 8.1 Oreo.
پاتری: به‌توانای 4000mAh پشتگیری له‌بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات به‌ وه‌شانی Quick Charge 3.0.
بڵنگۆ: دووانه‌یه‌
سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌: پێكهاتووه‌ له‌شله‌یه‌ك به‌ناوی LiquidCool Technology كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ساردكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتی یارییكردن. 
نرخ و ڕه‌نگ: سێ ڕه‌نگی هه‌یه‌ ڕه‌ش و شین و سوور، نرخه‌كه‌ی له‌ 300 دۆلار ده‌ست پێده‌كات بۆ وه‌شانی 6GB/128GB، وه‌نرخی 354 دۆلار بۆ وه‌شانی 8GB/256GB.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here