كۆمپانیای ئینتێڵ Intel نه‌وه‌ی نوێی بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری Optane SSD 905P ڕاگه‌یاند، قه‌باره‌یكه‌ی 1.5TB واته 1500 گێگابایت.
ئینتێڵ بیرگه‌ی Optane SSD 905P به كوالیتی باشتر و تایبه‌تمه‌ندی باشتر خسته به‌رده‌ست، بیرگه‌ی Optane 905P چوار ده‌رچه‌ی PCIeی هه‌یه له‌كارتی AIC بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه له 960GB بۆ 1.5TB.
هه‌روه‌ها بیرگه‌كانی U2 له Optane 905P به‌قه‌باره‌ی 2.5 ئینج دێت، به‌دوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌باره ئه‌وانیش 960GB و 1.5TB بۆ به‌كارهێنه‌ران.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی تریشی هه‌یه له‌بیرگه‌ی U2 به‌توانای له‌نێوان 960GB AIC و480GB/280GB، به‌ڵام ئینتێڵ نرخی وه‌شانه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد.
له‌كاتی ئێستادا بیرگه‌كانی به‌رده‌ست له‌جۆری 960GB Optane SSD 905P AIC له ئه‌مازۆن نرخه‌كه‌ی 1300 دۆلاره، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخی 1.5TB بگاته 1600 دۆلار.
هه‌روه‌ك پێشبینیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بیرگه‌ی 480GB Optane SSD 905P له‌وانه‌یه نرخی بگاته 550 دۆلار، وه 1100 دۆلار بۆ جۆری 960GB.
بێگومان ئه‌م نرخانه خێرایهیه‌كی زۆر ده‌ده‌نه به‌كارهێنه‌ر به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی benchmark، ئه‌م وه‌شانانه بیرگه‌ی 3DXPoint به‌كارده‌هێنن.
خێرایی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌شانه نوێیانه ده‌گاته 2600 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا، وه‌تۆماركردنیش ده‌گاته 2200 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ ڕوونی 4K به‌توانای 575K و تۆماركردنیش به‌توانای 550K.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق