كۆمپانیای Leica كامێرای S3 medium formatی ڕاگه‌یاند كه بڕیار وایه ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه كه هه‌سته‌وه‌رێكی 64 مێگاپێكسڵی له‌خۆ گرتووه.
كۆنفڕانسی Photokina بۆ ساڵی 2018 گه‌لێك ڕاگه‌یاندنی له‌خۆ گرت، وه كۆمپانیای Leica ڕاگه‌یاندنێكی سه‌رنج ڕاكێشی هه‌بوو بۆ كامێری داهاتووی ئه‌ویش كامێرای S3 medium format بوو.
كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كه تایبه‌تمه‌ندی زۆری ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام هه‌ندێك نمونه‌ی له كۆنفڕانسه‌كه پیشاندا. گۆڕانكاریه‌كی كردووه له‌و جۆره كامێرایه ئه‌ویش له‌جیاتی ته‌ماشاكه‌ری ئه‌لیكتڕۆنی (electronic viewfinders) بۆته optical viewfinder.
هه‌روه‌ك كامێرای S3 توانای هه‌یه به‌خێرایی 3 چوارچێوه له‌چركه‌یه‌ك وێنه بگرێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به ته‌واوی قه‌باره‌ی هه‌سته‌وه ڤیدیۆ به‌ڕوونی 4K تۆماربكات، ئه‌مه‌ش جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كامێرایه‌یه.
شایه‌نی باسه ئه‌م كامێرایه درێژه پێده‌ری كامێرا S2ه كه ساڵی 2008 ده‌رچوو به‌هه‌سته‌وه‌ری CCD به‌قه‌باره‌ی 37 مێگاپیكسڵ. نرخه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه پیده‌چێت به‌رزبێت.
شایه‌نی باسه ئه‌م كامێرایه درێژه پێده‌ری كامێرا S2ه كه ساڵی 2008 ده‌رچوو به‌هه‌سته‌وه‌ری CCD به‌قه‌باره‌ی 37 مێگاپیكسڵ. نرخه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه پیده‌چێت به‌رزبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق