كۆمپانیای سامسونگ لاپتۆپی Samsung Notebook Odyssey Zی پێشكه‌ش به بازاڕی یاریه ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان كرد. پاش تێپه‌ڕبوونی 6 مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی له‌ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن و مایكڕۆسۆت ستۆر به‌رده‌ست كرا به‌نرخی 1799 دۆلار. ئێستا داشكانی بۆ كراوه به‌نرخی 1499 دۆلار به‌رده‌سته . بكڕین كرته بكه
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، ئه‌م لاپتۆپه نوێیه به‌سوكی و ته‌نكی ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی گه‌رمبوونی له‌كاتی یاریكردن، چاكه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ی Z AeroFlow له‌گه‌ڵ پانكه‌ی Z Blade Blower.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی لاپتۆپی Samsung Odyssey Z
ڕونما: به‌قه‌باره‌ی 15.6 ئینج و به‌ڕوونی FullHD
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: شه‌ش ناوكی له‌نه‌وه‌ی هه‌شته‌می Intel Core i7
بیرگه‌ی ڕونما: Nvidia GeForce GTX 1060 Max-P به‌قه‌باره‌ی 6GB له‌جۆری GDDR5.
بیرگه‌ی كاتی: 16GB له‌جۆری DDR4
بیرگه‌ی ناوه‌كی: قه‌باره‌كه‌ی 1 تێڕابايته له‌جۆری NVMe SSD
مع العلم بأن بطاقة الرسوميات تضم 6GB من الذاكرة العشوائية GDDR5.
تاكه شت كه واده‌كات لاپتۆپه‌كانی تایبه‌ت به یاری كێشیان سووك نه‌بێت و ته‌نك نه‌بن سیسته‌می ساردكردنهوهیه، بۆ ئه‌وه‌ی لاپتۆپی Samsung Odyssey Z ئه‌ستووریه‌كه‌ی ته‌نها 17.9 ملم بێت و كێشه‌كه‌شی ته‌نها 2.4 كگم بێت، ئه‌وا سامسونگ هه‌ستا به‌بنیاتنانی (ژوورێكی هه‌ڵمی شێوه دینیمیكی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان) هه‌موو پارچه‌كانی وه‌ك یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر و بیرگه‌ی ڕونما بگرێته خۆ. شایه‌نی باسه هه‌ردوو پانكه‌ی Z Blade Blower گه‌رمی دوور ده‌كاته‌وه له‌سه‌ره‌وه و خژێرهوهی لاپتۆپه‌كه. له‌ئه‌نجامدا، دوگمه‌ی كلیله‌كان (كیبۆرد) له‌گه‌ڵ ته‌چ پاد بۆته یه‌ك به‌ش.
جگه له سیسته‌می ساردكردنه‌وه، ئه‌وا لاپتۆپی Samsung Odyssey Z هێزی پاتریه‌كه‌ی 54Whه، به‌ڵام به‌س نیه بۆ یاریكردنی زۆر، هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه ده‌توانی به‌هێزی 180W بارگاوی بكه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها بهڵندگۆی دوانه‌یی هه‌یه ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌رچه‌ی USB كه به‌سه بۆ كارپێكردنی هه‌ر پاشكۆیه‌ك ته‌نانه‌ت چاویلكه‌ی جیهانی گریمانه‌ییش.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق