ناسینی نه‌رمه‌واڵه‌ی WinX MediaTrans باشترین جێگره‌وه‌ بۆ نه‌رمه‌واڵه‌ی iTunes ئێستا بی به‌رامبه‌ر - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/26

ناسینی نه‌رمه‌واڵه‌ی WinX MediaTrans باشترین جێگره‌وه‌ بۆ نه‌رمه‌واڵه‌ی iTunes ئێستا بی به‌رامبه‌ر

مۆبایلی iPhone و كۆمپیوته‌ر پێكه‌وه‌ باش كارناكه‌ن و ناتوانی وێنه‌ و ڤیدیۆ بگوازیته‌وه‌ بێ بوونی نه‌رمه‌واڵه‌یه‌كی تایبه‌ت. باشتر بڵێین به‌بێ ئایتونز كه‌ كاری ئه‌وه‌یه‌ ئایفۆن و ئایپاد ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ویندۆز، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی به‌كارهێنه‌ران له‌هه‌ر شتێكی نه‌خوازراو. به‌ڵام ئێستا ته‌نها ئایتونز له‌مه‌یدانه‌كه‌ نیه‌ به‌ڵكو چه‌ندین نه‌رمه‌واڵه‌ی تر هاتوون كه‌ هه‌مان كارده‌كه‌ن و ڕه‌نگه‌ به‌باشتر و ئاسانتریش.
ئه‌مڕۆ باشترین جێگره‌وه‌ی ئایتونزتان پێده‌ناسێنم ئه‌ویش نه‌رمه‌واڵه‌ی WinX MediaTrans كه‌ زۆر له‌ هی ئه‌پڵ زیاترت پێده‌به‌خشێت.
به‌كارهێنانیشی زۆر زه‌حمه‌ت نیه‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ باس له‌و نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ ده‌كات و هه‌ندێ كردار جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ئینگلیزیش نه‌كه‌ی شته‌كان به‌كرداری ده‌كات:
وێنه‌
ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ ده‌توانێت 100 وێنه‌ به‌ڕوونی 4K ته‌نها له‌ماوه‌ی 8 چركه‌ بۆت بگوازێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوانی وێنه‌كه‌ هه‌بێت. جۆری فایلی وێنه‌ HEIC له‌ ئایفۆن هه‌ندێ كێشه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات چونكه‌ ده‌یگۆڕێت بۆ جۆری jpg و بۆ كۆمپیوته‌ركه‌ت ده‌نێرێت پاشان ده‌توانی بۆ هه‌ر مۆبایلێكی تر بینێریت. چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری نایابی هه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی به‌كارهێنان خۆت ئاشكرایان ده‌كه‌یت.
ده‌نگ
فایلی  ده‌نگیش چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت جگه‌ له‌سرینه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ و گۆڕێنی جۆری فایله‌كه‌ ده‌توانیت لیست دروست بكه‌یت بۆ فایله‌ ده‌نگیه‌كانت و بۆ زه‌نگی  مۆبایلیش ده‌توانی دایانبنێیت. هه‌روه‌ها گۆڕینی جۆری فایل له‌نێوان AAC و MP3 له‌گه‌ڵ 8 جۆری تر.
ڤیدیۆ
هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌یه‌ وه‌كو ده‌نگ، زیاد له‌وه‌ش ده‌توانی جۆره‌كه‌ی بگۆڕیت بی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ڕوونیه‌كه‌ی بكات. هه‌روه‌ها ده‌توانی تا 50% قه‌باره‌ی ڤیدیۆ بچوك بكه‌یته‌وه‌ بێ تێكچونی ڕونیه‌كه‌ی.
شوێنی زیاتر بۆ فایله‌كانت
ده‌توانی وه‌ك فلاش به‌كاریبهێنیت هه‌ر فایله‌كت بوێت له‌سه‌ری ئه‌مبار بكه‌یت و له‌هه‌ر شوێنێك ویستت به‌كاری بهێنیته‌وه‌. 
نامه‌وێت بابه‌ته‌كه‌ درێژبێته‌وه‌ ده‌نا دوو هێنده‌ی تریش ماوه‌ باسی بكه‌م، به‌ڵام خۆت ده‌توانی تاقیبكه‌یته‌وه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی 30 دۆلاره‌ به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بی به‌رامبه‌ر ده‌توانی دایبه‌زێنیت كه‌ ئێستا ته‌نها 3 ڕۆژی ماوه‌.
دایبه‌زێنه‌ و چالاكی بكه‌ ئه‌گه‌ر چالاكی نه‌كه‌یت  مافت نامێنێت دوای 25ی مانگی 10،  واته‌ ژماره‌ی نهێنی ده‌بێ داخل بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئیمێڵێك ده‌بیته‌ خاوه‌نی نه‌رمه‌واڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.

دابه‌زاندن


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here