كۆمپانیای Realme مۆبایلی Realme 2 Proی له‌وڵاتی هیند ڕاگه‌یاند، مۆبایله‌كه له‌چینی مامناوه‌نده له‌زۆرێك له‌مۆبایله‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌چێت، كه به لاشه‌ی شوشه‌یی و كانزایی دێت.
مۆبایله‌كه به‌شێكی زیاده‌ی (نۆچ) بچووكی له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕونما هه‌یه كه هی مۆبایلی OPPO R17 ده‌چێت. شوێنی په‌نه‌جه‌مۆری له‌پشته‌وه‌یه و گۆشه‌كانی مۆبالیه‌كه كه‌وانه‌ییه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌یه‌كی زۆر ته‌نك. دوگمه‌ی پێكردن ده‌كه‌وێته لای ڕاستی مۆبایله‌كه و ده‌نگ نزمكردن و زیاد كردنیش ده‌كه‌وێته لای چه‌پ، شوێنی به‌اگاویكردنه‌وه‌شی له‌خواره‌وه‌یه و له‌جۆری USB-C له‌ته‌نیشتیشی شوێنی بیستۆكه‌ی هه‌یه.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: Snapdragon 660
بیرگه‌ی كاتی: 4-6-8 گێگا
بیرگه‌ی ناوه‌كی: 64-128 گێگا
ڕونما: قه‌باره 6.3 ئینج له‌جۆری Dewdrop ڕێژه‌ی ڕونما 90.8%ه
پاتری: قه‌باره 3500 مللی ئه‌مپێر
تۆڕ: فۆڕجی و VoLTEی دوانیه
كامێرا: پشته‌وه دوانه‌یه 16 مێگاپێكسڵ، له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌ری سۆنی IMX398 به‌ده‌رچه‌ی f/1.7 وهاوێنه‌ی 6P. له‌گه‌ڵ كامێرا پێشه‌وه به‌قه‌باره‌ی 16 مێگاپێكسڵ و به‌ده‌رچه‌ی F/2.0، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی كامێرا ڕاستی پاڵپشتی كرا‌و بۆ وێنه و باری پۆرتره‌یت
وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.1، له‌گه‌ڵ ڕووكاری ColorOS 5.2
مۆبایله‌كه به‌ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و شین و شینێكی كاڵ (وه‌ك ده‌ریاچه‌ی به‌ستوو) به‌رده‌ست ده‌بێت، نرخی 4 گێگا به 193 دۆلاره، وه‌شانی 6 گێگا به‌نرخی 220 دۆلار، وه‌شانی 8 گێگا به‌نرخی 248 دۆلار. له وڵاتی هیند له 11ی مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق