پاش ده‌نگۆی زۆر له‌كۆتاییدا كۆمپانیای شاومی چینی ئه‌مڕۆ هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro له‌پێگه فه‌رمیه‌كانی خۆی له‌ئینته‌رنێت. ئاسایی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 5 Pro كه له‌ماوه‌ی پێشتری ئیمساڵ بڵاوكرایه‌وه.
وه‌كو زۆربه‌ی مۆبایله‌كانی تری شاومی كه به‌م نزیكانه كه‌وتنه بازاڕه‌وه، ئه‌وا مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Proی نوێ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت كه بنچینه‌كه‌ی له‌سه‌ر زیره‌كی ده‌ستكرده بۆ كامێرای تایبه‌تی ئه‌م مۆبایله، له‌گه‌ڵ توانای لێڵ كردنی پشته‌وه‌ی وێنه‌ی سێڵفی، جوانكردنی پێست، ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار، ناسینه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ندینی تر.
كامێرا: پێشه‌وه دوانه‌یه به ڕوونی 20 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری یه‌كه‌م و ڕوونی 2 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م، هی دواوه‌ش دوانه‌یه 12 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری یه‌كه‌م و ڕوونی 5 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م.
ڕونما: له‌جۆری IPS LCD به‌قه‌باره‌ی 6.26 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD به به‌شی زیاده‌ی سه‌ره‌وه (Notch) ده‌ناسرێته‌وه.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 636
بیرگه‌ی: كاتی 4GB ، ناوه‌كی 64GB
پاتری: به‌قه‌باره‌ی 4000mAh كه 6 كاتژمێر یاری پێده‌كرێت یان 8 كاتژمێر و نیو له‌سه‌یركردنی ڤیدیۆكان.
به‌شی ده‌ره‌وه‌ی: به‌گشتی ، مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro چوارچێوه‌یه‌كی كانزایی هه‌یه له‌گه‌ڵ چینێكی پلاستیكی له‌سه‌ره‌وه و خواره‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی بێ ته‌لی باشتر. به‌ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و شین و په‌مه‌یی و سوور به‌رده‌ست ده‌بێت.
به‌شی ده‌ره‌وه‌ی: به‌گشتی ، مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 6 Pro چوارچێوه‌یه‌كی كانزایی هه‌یه له‌گه‌ڵ چینێكی پلاستیكی له‌سه‌ره‌وه و خواره‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی بێ ته‌لی باشتر. به‌ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و شین و په‌مه‌یی و سوور به‌رده‌ست ده‌بێت.
نرخ: 215 دۆلار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق