له‌كۆتاییدا ئه‌مڕۆ سامسۆنگ هه‌مووانی سه‌رسامكرد به مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كه چوار كامێرای له‌پشته‌وه هه‌یه ئه‌ویش مۆبایلی گه‌لاكسی ئه‌ی نۆیه (Galaxy A9) ، له‌مۆبایله ماناوه‌نده‌كانه به‌ڵام زۆر له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زنجیره‌ی ئێس له‌خۆ ده‌گرێت. له‌خواره‌وه باسی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌كه‌ین.
دیزاین
مۆبایله‌كه چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمی هه‌یه له‌نێوان دوو لای شوشه كه پشته‌وه و ڕونماكه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه به‌سی پشته‌وه‌ی چه‌ماوه‌یه تا له‌گه‌ڵ گرتنی ده‌ست زیاتر بگونجێت له‌گه‌ڵ ڕونمایه‌كی 6.3 ئینج له‌جۆری ئه‌مۆلید به‌ڕوونی 1080×2220 پێكسڵ وه ڕێژه‌ی پیشاندان 18.5:9، هه‌روه‌ها په‌نجه‌مۆری له‌به‌شی پشته‌وه‌یه‌تی له‌ناوه‌ڕاسته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ كامێرا‌كان له‌شێوه‌ی لاكێشه، شوێنی ده‌رچه‌ی بیستۆكه‌ی هه‌یه و بارگاویكردنه‌وه‌ی له‌ڕێ ده‌رچه‌ی USB-C ده‌بێت له‌ته‌ك بڵنگۆی مۆنۆ نه‌وه‌ك ستریۆ.

مۆبایله‌كه به سێ ڕه‌نگ دێت ئه‌وانیش ڕه‌ش و شین و په‌مه‌یی.
پارچه‌كانی ناوه‌وه و كامێرا
گه‌لاكسی A9 به یه‌كه‌م مۆبایل داده‌نرێت كه چوار كامێرای له‌ته‌ك یه‌كتردا هه‌بێت له‌جیهاندا، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 660ی هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ 6/8 گێگابایت له‌بیرگه‌ی كاتی ڕام و128 گێگابایت له‌بیرگه‌ی ناوه‌كی، ده‌توانی زیادی بكه‌یت له‌ڕێی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی مایكڕۆ ئێس دی تا 512 گێگابایت، له‌گه‌ڵ پاتریه‌ك به‌قه‌باره‌ی 3,800 مللی ئه‌مپێر.
سه‌باره‌ت به‌كامێراكانیش، ئه‌وا به‌م شێوه‌یه:
كامێرای سه‌ره‌كی: له‌خواره‌وه دووه‌مه كه زیاتر به‌كاردێت به‌ڕوونی 24 مێگاپێكسڵ و ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی F1.7 بۆ ڕوونی زیاتر بۆ وێنه له‌ڕووناكی كه‌م له‌ڕێگه‌ی بارێكی تایبه‌ت كه كار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پێكسڵه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی چواری بۆ به‌ده‌ست هێنانی وێنه‌یه‌ك به‌ڕوونی 6 مێگاپێكسڵ ، به‌ڵام به‌بوونی ڕووناكی زیاتر له‌گه‌ڵ سیسته‌می شیكردنه‌وه‌ی وێنه به زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر له‌كاتی بوونی وێنه‌ی شێواو یان كه‌سێك یه‌كێك له‌كامێراكانی داخستبێت.

كامێرای نزیككردنه‌وه: ئه‌م هاوێنه‌یه به‌ڕوونی 10 مێگاپێكسڵ به‌ده‌رچه‌ی F2.4 به‌توانای نزیككردنه‌وه‌ی X2 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی وێنه‌ی نزیك له‌ڕاسته‌قینه له‌كاتی وێنه‌گرتنی كه‌سی.
كامێرا به‌هاوێنه‌ی پیشاندانی گه‌وره: ئه‌و هاوێنه گه‌وره‌یه گۆشه‌كه‌ی 120 پله‌یه كه ڕێگه ده‌دات دیمه‌نی زۆر فراوان له‌وێنه‌یه‌ك جێبكه‌یته‌وه، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه له‌سه‌ر شانی ڕوونی وێنه ده‌بێت، له‌ڕیگه‌ی هاوێنه‌ی 8 مێگاپێكسڵ.
كامێرای ووردی: ئه‌م هاوێنه‌یه به ڕوونی 5 مێگاپێكسڵ دێت به‌ده‌رچه‌ی F2.2 بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ووردی وێنه‌كه له‌كاتێكدا كامێاركان خه‌ریكی وێنه‌گرتنن، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ت ده‌دات بۆ ووردبوونه‌وه له‌خاڵێكی وێنه‌كه و یان لادانی هه‌تا له‌پاش گرتنیشی، كه ئه‌مه كامێرای مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت 8 پێشكه‌شی ده‌كات له‌ڕێ ته‌نها دوو كامێراوه.

نه‌رمه‌واڵه داڕێژی
مۆبایلی گه‌لاكسی A9 وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0ی له‌سه‌ر جێگیركراوه دواتریش نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌ندرۆید 9.0ی بۆ دێت له‌گه‌ڵ ڕووكاری Samsung Experience كه چه‌ندین نه‌رمه‌واڵه‌ی تایبه‌ت به كۆمپانیای سامسۆنگی له‌سه‌ر جێگیركراوه له‌گه‌ڵ ڕوونمایه‌ك كه هه‌موو كات كارده‌كات و كات و ئاگاداركردنه‌وه‌كان نیشان ده‌دات و پشتگیری له خزمه‌تگوزاری Samsung Payی ده‌كات.
نرخ و كاتی ده‌رچوون
له‌مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت به‌نرخی 700 دۆلار.
كورته‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
ڕونما سوپه‌ر ئه‌مۆلید 6.3 ئینج– دووریه‌كانی 18.5:9 – ڕوونی 1080×2220 پێكسڵ.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 660
بیرگه‌ی كاتی 6/8 گێگابایت
بیرگه‌ی ناوه‌كی 128 گێگابایت
كامێرای چواری پشته‌وه 24/10/8/5 مێگاپێكسڵ به ده‌رچه‌كانی F1.7/F2.4/F2.4/F2.2
كامێرای پێشه‌وه به‌ڕوونی 24 مێگاپێكسڵ
پاتری 3,800 مللی ئه‌مپێر
وه‌گه‌ڕخه‌ر ئه‌ندرۆید 8.0 ئۆریۆ
په‌نجه‌مۆر ده‌كه‌وێته پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه
ده‌رچه‌ی بیستۆكه 3.5 م‌م

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق