به‌هۆی بابه‌تێك كه له‌سه‌ر هونه‌رێكی دارتاشی بڵاومكرده‌وه ، توانیم به‌كاره جوانه‌كانی گه‌نجێكی كوردی كارزان ئاشنابم ئه‌ویش كاره‌كانی كاك ( ئه‌یوب بیلاله ).
كاك ئه‌یوب هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له‌بواری دارتاشی كاری كردووه و به‌ره‌به‌ره په‌ره‌ی به‌كاره‌كه‌ی خۆی داوه تا شاره‌زاییه‌كی باشی په‌یداكردووه، به‌ڵام له‌به‌ر بژێوی ژیان و قورسی به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و بواره نه‌یتوانیوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری.
كاك ئه‌یوب له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا
به‌هۆی حه‌زه‌كه‌یه‌وه تووشی ڕووداوی ناخۆش بووه‌ته‌وه له‌وانه 27 ته‌قه‌ڵی له‌ڕووخساری بڕیوه، كه‌چی هێشتاش حه‌زه‌كه‌ی خۆی فڕێنه‌داوه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پایه‌كانی سه‌ركه‌وتن كه مرۆڤ نابێت به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری هیوا و ئاواته‌كانی بێت. ڕه‌نگه پێتان سه‌یر بابه‌تێكی وا له‌ماڵپه‌ڕێكی ته‌كنه‌لۆژی بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام من كه ته‌نها ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌م له‌به‌ر ده‌سته و به‌ئه‌ركیشی ده‌زانم خزمه‌تی هاوزمانانی خۆم بكه‌م به‌هه‌موو ڕێگایه‌ك، دواتریش له‌وه پێشكه‌وتووتر و داهێنه‌رانه‌تر هه‌یه كارێكی وا ناوازه به‌خه‌ڵك پیشان بده‌یت. ڕۆژانه به‌چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی جیهانی ده‌ناسێنین و باسی كاره‌كانیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌بێت جارجاره‌ش توانا و كاره‌كانی خۆشمان هانبده‌ین و بیانناسێنین تا كه‌سانی تریش متمانه به‌خۆیان بكه‌ن و هه‌نگاوی بوێرانه بده‌ن.
له‌باسه‌كه دوورنه‌كه‌وینه‌وه ، ئێستا كاكه ئه‌یوب خه‌ریكی كاری خۆیه‌تی بۆ بژێوی ژیانی خۆی له‌پاڵ ئه‌ویش كاتێكی ته‌رخان كردووه بۆ حه‌زه‌كه‌ی، به‌هۆی كارێك كه كه‌سێكی نزیكی نه‌یتوانیوه ته‌واوی بكات ، كاك ئه‌یوبی ڕاسپاردووه كه كاره‌كه‌ی بۆ ته‌واو بكات كه دروست كردنی 4 خانوو بووه ئه‌ویش توانیویه‌تی ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بۆی ته‌واو بكات، له‌ناو مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا بووه ئینجا به‌وه‌نده ته‌واوی كردووه.
ئێستاش به‌هۆی زیاتر شاره‌زابوونی له كاره‌كه‌ی ده‌توانێت خانوێك ته‌نها له‌ماوه‌ی 4 كاتژمێردا ته‌واو بكات، به‌ڵام ڕه‌نگ كردنی كاتێكی زۆر ده‌بات كه نزیكی ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت. ئه‌م كارانه‌ی ده‌شیكات له‌كارگه‌ی پی ڤی سی شوێنێكی بۆ ته‌رخان كردووه. به‌ڵام له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه شوێنێكی تایبه‌تی بۆ دابین بكات و كاری جوانتر و ناوازه‌تر ئه‌نجام بدات.
ئه‌و ده‌شڵێت كۆسپێكی گه‌وره‌ی پێش كاره‌كه‌م گرنگی نه‌دانی خه‌ڵكه به‌و به‌رهه‌مه ده‌گمه‌نانه ، به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن حه‌زی پێده‌كه‌ن كه بۆ خۆیان هه‌یبێت له‌ماڵه‌وه دایبنێن یان بیكه‌نه دیاری بۆ خۆشه‌ویستانی خۆیان.
له‌كۆتاییشدا هیوای سه‌ركه‌وتنی زۆر زیاتری بۆ ده‌خوازین و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ئاواتیان كاری جوان و خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگای خۆیانه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق