گوگڵ به‌فه‌رمی په‌رده‌ی له‌سه‌ر دوانه‌ی Google Pixel 3 و Google Pixel 3 XL لادا - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/09

گوگڵ به‌فه‌رمی په‌رده‌ی له‌سه‌ر دوانه‌ی Google Pixel 3 و Google Pixel 3 XL لادا

كه‌مێك پێش ئێستا گوگڵ هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا كۆمپانیای گوگڵ هه‌ردوو مۆبایلی Google Pixel 3 و Google Pixel 3 XLی له‌بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نیویۆڕك ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو مۆبایل به‌ڕونمای گه‌وره‌تر و تایبه‌تمه‌ندی باشتر پێشكه‌ش كران.

ڕونما
مۆبایلی Google Pixel 3 XL ڕونماكه‌ی له‌جۆری OLEDه‌ به‌قه‌باره‌ی 6.3 ئینج و به‌ڕوونی +QuadHD چڕی پێكسڵه‌كانی ده‌گاته‌ 532 پێكسڵ له‌هه‌ر ئینجێكدا ئه‌وه‌ش بزانه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕونما پارچه‌ زیاده‌كه‌ هه‌یه‌ مه‌به‌ستم Notchه‌. هه‌رچه‌نده‌ درێژیه‌كانی مۆبایلی Google Pixel 3 XL هه‌روه‌كو هی مۆبایلی Google Pixel 2 XLه‌ به‌ڵام قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ی گه‌وره‌تره‌ چونكه‌ چوارچێوه‌ی مۆبایله‌كه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ مۆبایلی Google Pixel 3،ئه‌وا هه‌مان دووره‌یكانی مۆبایلی Google Pixel 2ی هه‌یه‌ به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ڕونماكه‌ی گه‌وره‌تره‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ قه‌باره‌ی 5.5 ئینج. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ڕونمای مۆبایلی Google Pixel 3 به‌شی زیاده‌ی سه‌ره‌وه‌ی نیه‌ و  ڕوونیه‌كه‌شی +FullHDه‌ نه‌وه‌ك +QuadHD.

هه‌ردوو مۆبایلیه‌كه‌ پشتگیری ته‌كنه‌لۆژیای HDR ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی Always On Display، له‌گه‌ڵ چه‌ند بارێكی تر بۆ ڕه‌نگه‌كان. هه‌ردووكیشیان چینی پارێزه‌ری Gorilla Glass 5 له‌پێشه‌وه‌ و پشته‌وه‌یان هه‌یه‌.

پاتری
مۆبایلی Google Pixel 3 XL قه‌باره‌ی پاتریه‌كه‌ی 3430mAh، ئه‌مه‌ش واتا هه‌ندێك له‌قه‌باره‌ی مۆبایلی Google Pixel 2 XL بچووكتره‌. سه‌باره‌ت به‌ مۆبایلی Google Pixel 3 ئه‌و قه‌باره‌ی پاتریه‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌ به‌راوورد به‌ نه‌وه‌ی پێشتر كه‌ بریتیه‌ له‌
 2915mAh.

پشتگیری له‌بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ بارگاویكه‌ره‌وه‌ی Google Pixel Stand، ئه‌وا ده‌توانێت هه‌ردوو مۆبایل بارگاوی بكاته‌وه‌ به‌هێزی 10W وه‌ ده‌شتوانێت هه‌ردووكیان وه‌ك بڵنگۆ به‌كاربێنێت. وه‌كاتێك باسی بارگاوركردنه‌وه‌ی به‌ته‌ل ده‌كه‌ین ئه‌وا به‌هێزتر ده‌بێت كه‌ ده‌گاته‌ 18W. وه‌ ده‌توانی به‌بارگاویكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بۆ ماوه‌ی ته‌نها 15 خوله‌ك تا 7 كاتژمێر به‌كاری بهێنیت.

كامێرای پشته‌وه‌
مۆبایله‌كانی Google Pixel 3ی نوێ كامێرای پشته‌وه‌ی بریتیه‌ له‌ 12.2 مێگاپێكسڵ و هه‌سته‌وه‌ری گه‌وره‌ به‌كاردێنێت به‌قه‌باره‌ی 1/2.6 ئینج له‌گه‌ڵ هه‌ر پێكسڵێك به‌قه‌باره‌ی  1.4µm و ده‌رچه‌ی 1.8. كۆمپانیای گوگڵ خۆی به‌دوور گرتووه‌ له‌شه‌ڕی 
مێگاپێكسڵ و زۆرهی ژماره‌ی كامێرا له‌یه‌ك مۆبایل، به‌ڵكو گرنگی زیارتی داوه‌ به‌ باشتركردنی ڕوونی وێنه‌ له‌ڕێی زیادكرنهی قه‌باره‌ی ده‌رچه‌ی كامێراكان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ به‌ ڕووناكی زیاتر بدات بگاته‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كه‌ی، به‌مه‌ش له‌كاتی بوونی ڕووناكی كه‌م وێنه‌كه‌ هێشتا جوان ده‌رده‌چێت.
زیاد له‌وه‌ش، كۆمپانیای گوگڵ لایه‌نی نه‌رمه‌واڵه‌ی زۆر پێشخستووه‌ به‌تایبه‌ت بۆ  تایبه‌تمه‌ندی +HDR، وه‌ پشتگیری كردووه‌ به‌تایبه‌تمه‌ندی Top Shot كه‌ بنیاتنراوه‌ له‌سه‌ر زیره‌كی ده‌ستكرد له‌مۆبایله‌كه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌موو كه‌سه‌كان له‌وێنه‌دا فۆكسیان كراوه‌ته‌ سه‌ر.

تایبه‌تمه‌ندی Super Res Zoom یه‌كێكه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌كان كه‌ به‌ستروه‌ته‌وه‌ به‌ زیره‌كی ده‌ستكرد، كه‌ هه‌وڵ ده‌دات قه‌ره‌بووی نه‌بوونی هاوێنه‌ی نزیككه‌ره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی پشتگیریكردنی به‌ نزیكردنه‌وه‌ی ژماره‌یی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ناتوانێت به‌ ڕوونی 4K به‌رێژه‌ی 60 چوارچێوه‌ له‌چركه‌یه‌ك ڤیدیۆ تۆماربكات. به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی جێگیركردنی ڤیدیۆی هه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی ڕۆیشتن و ڕاكردن سودی ده‌بێت كه‌ ڤیدیۆكه‌ هه‌ڵنه‌په‌ڕێت. ڕێگه‌ ده‌دات ڤیدیۆ به‌ڕوونی 4K و بڕیژه‌ی 30 چوارچێوه‌ له‌چركه‌یه‌كدا، به‌ڵام باشتره‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕوونی FullHD تۆماری بكه‌یت.

سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندی Night Sight، ئه‌وا چالاك ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی نوێبوونه‌یه‌ك له‌داهاتوو. ئه‌ویش ڕێگه‌ ده‌دات وێنه‌ بگریت له‌شه‌ودا له‌ڕووناكی كه‌مدا بێ به‌كارهێنانی فلاش.

كامێرای پێشه‌وه‌

هه‌ردوو مۆبایلی Google Pixel 3 و Google Pixel 3 XL دوو كامێرایان هه‌یه‌ له‌پێشه‌وه‌ به‌كوالیتی 8 مێگاپێكسڵ، كامێرایه‌كیان به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ گۆشه‌ی بینینی ده‌گاته‌97 پله‌ له‌كاتێكدا كامیراكه‌ی تر به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ گۆشه‌كه‌ی 75 پله‌یه‌. سه‌باره‌ت به‌كامێرا ئاساییه‌كه‌، ده‌رچه‌كه‌ی 1.8 پشتگیری فۆكسی خودكار ده‌كات، له‌كاتێكدا كامیرای دووه‌م كه‌ گۆشه‌كه‌ی فراوانه‌ ده‌رچه‌كه‌ی 2.2. كامێراكانیش تایبه‌تمه‌ندی جێگیركردنی ژماره‌ییان هه‌یه‌.

ده‌نگ
هه‌ردوو مۆبایل بڵندگۆی دووانه‌یان هه‌یه‌ له‌پێشه‌وه‌. وه‌ ده‌رچه‌ی بیستۆكه‌ی 3.5mm بووه‌ به‌شێك له‌ڕابردوو، یه‌كه‌مجاره‌ گوگڵ بیستۆكه‌ی له‌ناو كارتۆنی ئه‌م مۆبایلانه‌ داناوه‌ كه‌ پشتگیری له‌ ده‌رچه‌ی جۆری USB Type-C ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری Google Assistant گونجاون و ده‌توانی به‌هۆی فه‌رمانی ده‌نگی كاری پێبكه‌یت، وه‌ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، ته‌نانه‌ت وه‌رگێڕانی ڕاسته‌خۆش.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تر
پیشوه‌خته‌ وه‌شانی Android 9 Pieیان له‌سه‌ر جێگیركراوه‌، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 845، وه‌ بیرگه‌ی كاتی 4GB، هه‌روه‌ها بیرگه‌ی ناوه‌كی 64GB یان 128GB 
 له‌خۆ ده‌گرن. زیاد له‌وه‌ش دژه‌ ئاو و ته‌پوتۆزن به‌بڕوانامه‌ی IP68  ، هه‌ردووكیشیان ڕه‌نگێكی نوێیان هه‌یه‌ ئه‌ویش په‌مه‌ییه‌ كه‌ ده‌توانیت ئێستا داوای بكه‌یت، له‌پاڵ ڕه‌ش سپی. هه‌روه‌ك پێشتر په‌نجه‌مۆری له‌پشته‌وه‌یه‌.

كاتی ده‌رچوون و نرخ
هه‌ردوو مۆبایلی Google Pixel 3 و Google Pixel 3 XL له‌ئه‌وڕوپا به‌رده‌ست ده‌بن بۆ كڕین له‌ 2ی مانگی داهاتوو.سه‌باره‌ت به‌مۆبایلی Google Pixel 3، به‌نرخی 800 دۆلار به‌رده‌ست ده‌بێت، وه‌ مۆبایلی Google Pixel 3 XL له‌ 900 دۆلار ده‌ست پێده‌كات.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here