ئینتێڵ نوێكردنەوەی یەكەی چارەسەری جۆری Core Xی ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/08

ئینتێڵ نوێكردنەوەی یەكەی چارەسەری جۆری Core Xی ڕاگەیاند

هەر لەم ڕاگەیاندنە ئینتێڵ قسەی لەسەر یەكەی چارەسەری جۆری Core X كرد، كە بۆ یەكەمجار لەساڵی 2017 دەرچوو، ئەمڕۆش جۆرەكانی Core i7 X و Core i9 X لەگەڵ Core i9 Extreme ئاشكرا كرد بەتایبەتمەندی بەرزتر.

جۆری Core i9 Extreme بەتەكنەلۆژیای 14nm++ دێت وە بە ووردی دیزاینی Skylake X جێبەجێ دەكات، ئەم نوێبونەوەیەش ناوكەكانی زیاد دەكات بۆ 18 ناوك و 36 threads.

ئینتێڵ دڵنیامان دەكاتەوە كە یەكەی چارەسەری Core X لەمانگی داهاتوو بەردەست دەبێت، هەروەها وەشانەكانی i9-9980XE، لەگەڵ Core i9 Extreme بەلەرەلەرێك دەگاتە 4.5GHz بەردەست دەكات بەنرخی 1979 دۆلار.

هەروەها بڕیارە یەكەی چارەسەری Core i9-9960X لەگەڵ 16 ناوك و 32 thread بەنرخی 1684 دۆلار بفرۆشرێت، هەروەها جۆری Core i9-9820X لەگەڵ 10 ناوك و 20 thread بەنرخی 889 دۆلار بفرۆشرێت، وە جۆری Core i7-9800X لەگەڵ 8 ناوك و 16 threads بەنرخی 589 دۆلار دەفرۆشرێت.


یەكەی چارەسەری Xeon W-3175X

لەنێوان ئەو ڕاگەیاندنانە ئینتێڵ یەكەی چارەسەری Xeon W-3175Xی نایابی ئاشكراكرد بە 28 ناوك لەگەڵ 56 thread، كە خێرایی بنچینەیی 3.1 GHzە، وە دەگات بە 4.3GHz لەگەڵ پشتگیری، كە بڕیارە دواتر لەمانگی 12 بگاتە بازاڕەكان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here