پاش هێرشكرانە سەری تۆڕی كۆمەڵایەتی گوگڵ پڵەس بەیەكجاری دادەخرێت ! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/08

پاش هێرشكرانە سەری تۆڕی كۆمەڵایەتی گوگڵ پڵەس بەیەكجاری دادەخرێت !

بەبیرم دێت كاتێك كە دەستی بەكاركرد، سەرەتا هەندێك كەسی دیاریكراوی دەستنیشان كرد لەناو كۆمپانیا كە بێنە ناو ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە نوێیە، دواتریش ئەوان دەیان توانی داوەتنامە بۆ كەسانی تر بنێرن تا بتوانن ببنە ئەندام لەو تۆڕە، چونكە بەفەرمی نەتدەیتوانی هەژمار دروست بكەیت. ئەو كات من هەر زوو ویستم هەژمار دروست بكەم بەڵام ڕێگەی نەدا و دەبوایە ئیمێڵی خۆم داخل بكەم خۆیان وەڵامیان دەدامەوە كاتێك بەردەست دەبوو لەیەكەمینەكان دەبووم كە بتوانم هەژمار دروست بكەم.

ئیستاش دوای ئەو هەموو ساڵە بەردەوام بوون ئەو تۆڕە پێشكەتووە لەكاردەكەوێت و بۆ كۆتا جار دادەخرێت، هەموو بابەت و وێنە و ڤیدیۆی بەكارهێنەران دەسڕدرێتەوە. ئەم تۆڕە زۆر هەوڵیدا چۆك بەفەیسبوك بدات كە گۆڕەپانەكەی داگیركردبوو بەڵام نەیتوانی، تەنانەت نەیتوانی سەركەوتنێكی بەرچاویش تۆماربكات، تەنها لەبازنەیەكی تەسكی بەكارهێنەران مایەوە. ئێستاش كاتی كۆتایی هاتنی هەموو ئەمانەیە بەیەكجاری.

چیرۆكی كۆتایی ئەمڕۆ دەستی پێكرد لەلایەن ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵەوە كە دووپاتی كردەوە گوگڵ ئەوەی هەڵبژارد كە بەكارهێنەران ئاگادار نەكاتەوە لەو كەلێنە ئاسایشیە ترسناكەی كە لەمانگی سێی ئە
م ساڵدا ئاشكرا بوو، كە كاریگەری هەبوو لەسەر 500 هەزار بەكارهێنەر و زانیاریەكانی ئاشكراكردن.
گوگڵ بە بەیاننامەیەكی فەرمی وەڵامی دایەوە و ئەوەی دووپاتكردەوە كە ڕۆژنامەكە وتبوی كە تایبەتمەندی بەكارهێنەر لە 2015 بۆ 2018 لەوانەیە توشی هەڕەشە بووبێت و گەیشتبنە زانیاری وەكو تەواوی ناوەكان، ئەو شوێنانەی بۆی چوویت، ناونیشانی ئیمێڵ، بەرواری لەدایك بوون، ڕەگەز، وێنە و فایلی تایبەت، ئیش وكار، باری كۆمەڵایەتی. لەگەڵ ئەوەش گوگڵ دەڵێت هیچ بەڵگەیەك نیە كە ئەو زانیارییانە خراپ بەكارهاتبێتن.

هەر چۆنێك بێت با بێینەوە سەردێری بابەتەكە، گوگڵ ئەوەی پشت ڕاست كردەوە كە تۆڕەكە دادەخرێت بەیەكجاری لەمانگی 8ی ساڵی 2019، واتە دوای 10 مانگی تر لەگەڵ ڕاگەیاندنی گرتنە بەری ڕێوشوێنی ئاسایشی  پێویست كە ڕێگە بگرێت لە نەرمەواڵەكانی لایەنی سێیەم بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاریەكانی وەك جیمەیڵ و نامە و تۆماری پەیوەندیەكان و هیتر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here