ئینتێڵ بەفەرمی یەكەی چارەسەری نەوەی نۆیەمی Core i ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/08

ئینتێڵ بەفەرمی یەكەی چارەسەری نەوەی نۆیەمی Core i ڕاگەیاند


نەوەی نوێ لەیەكەی چارەسەری تایبەتمەند بە كۆمپیوتەری كەسی لەلایەن ئینتێڵەوە لەكۆنفڕانسی ئەمڕۆی ئینتێڵ ڕاگەیەنرا، ئەوەشی دووپات كردەوە كە یەكەی چارەسەری Core i9-9900K باشترینە بۆ كۆمپیوتەری تایبەت بەیاری ڤیدیۆیی.

هەروەها دووپاتیشكردەوە كە یەكەی چارەسەری Core i9-9900Kی نایاب هەشت ناوكی هەیە  لەگەڵ 16 Threads، لەگەڵ توانای گەیشتن بە ڕێژەی 3.6 GHz وە دەشتوانێت بەرزی بكاتەوە بۆ لەرەلەری 5.0 GHz.

لەتەك ئەمەشدا ئینتێڵ نەوەی نۆیەمی لەجۆرەكانی Core i5 وCore i7 ڕاگەیاند، یەكەی چارەسەری i7-9700K بەوە جیادەكرێتەوە كە هەشت ناوكی هەیە لەگەڵ 8 Threads و خێرایی 3.6 GHz و تواناشی هەیە بگاتە لەرەلەری 4.9 GHz.

جۆری i5-9600K شەش ناوكی هەیە لەگەڵ 6 Threads، بۆ ئەوەی خێرایی بگاتە 3.7 GHz، وە پشتگیری بەرزكردنەوە دەكات تا 4.6 GHz.

ئینتێڵ دووپاتی دەكاتەوە كە نەوەی نۆیەمی ئەم یەكەی چارەسەرانە بەتەكنەلۆژیای 14nm++ دروست كراون، كە ساڵی پار لەگەڵ یەكەی چارەسەری نەوەی هەشتەمی Coffee Lake پێشكەش كرا، بۆ ساڵی 2019 بڕیارە بەووردی 10nm دروست بكرێت.

یەكێك لەگرنگترین تایبەتمەندیەكان كە ئینتێڵ ئاماژی پێدا لەم نەوەیە ئەوەیە، هێزی یەكەی چارەسەرەكە لەوە ووردبۆتەوە كە چۆن چارەسەری كێشەكانی ئامێرەكان بكات لەوانە Meltdown Variant 3 و L1 Terminal، كە ئەمەش دەبێتە یەكەم نەوە كە ئەم تایبەتمەندیەی هەبێت، هەروەها لەتەك ئەمەشدا پارێزگاری زیاتر دەدات بەیارمەتی نەرمەواڵەكانی پارێزگاری.

وا بڕیارە كە ئەمڕۆ دەست بە وەرگرتنی داواكاری پێشوەختە بكەن بۆ ئەم نەوە نوێیە، وە لە 29ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت، بەجۆرێك Core i9-9900K نرخی 488 دۆلار دەبێت، وە i7-9700K نرخی 373 دۆلار دەبێت، كەچی i5-9600K بەنرخی 262 دۆلار بەردەست دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here