ئامێری سورفه‌یس لاپ‌تۆپ 2 نوێكراوه‌ته‌وه به یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئینتێڵ له‌نه‌وه‌ی هه‌شته‌م بۆ ئه‌وه‌ی خێرایی به‌ڕێژه‌ی 85% له‌نه‌وه‌كانی پێشوو زیاتر بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌مسی ڕونما له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كانی تر.
سه‌باره‌ت بهتایبهتمهندیهكان به‌گشتی زۆر نه‌گۆڕاون بۆیه زۆریان باس نه‌كراوه، به‌ڵام له‌ڕووی دیزاینی ده‌ره‌وه زۆر باشتر كراوه و هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی گونجاوه بۆ ده‌سته‌كانت ، هه‌روه‌ها كیبۆرده‌كه‌شی نه‌رمتر كارده‌كات و ده‌نگی كه‌متره ئه‌مه‌ش واده‌كات نووسین خۆش و بێ ده‌نگه ده‌نگ بێت.
ئه‌وه‌ی زانراوه لهتایبهتمهندیهكان به‌مشێوه‌یه
ڕونما: هه‌مان قه‌باره‌ی 13.5 ئینجی هه‌یه. ڕوناكی زیاتره به‌ڕێژه‌ی 38% وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕوونی بۆ 22% ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی بیرگه‌ی ڕونما له‌جۆری ئینڤیدیا پاسكاڵ.
پاتری: تا 14.5 كاتژمێر كارده‌كات.
ده‌رچه: به‌داخه‌وه شوێنی USB-C نیه كه زۆر پێویست بوو ده‌سته‌به‌ری بكردایه.
بیرگه‌ی كاتی: هه‌روه‌ك ده‌گوترێ له 4 گێگاوه ده‌ست پێده‌كات بۆ زیاتر.
داواكردن له‌دوێنێوه ده‌ستی پێكردووه له 15ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌گاته ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران، نرخه‌كه‌شی پێده‌چێت له 999 دۆلار ده‌ست پێبكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق