مایكڕۆسۆفت كۆمپیوته‌ره‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی بۆ دیزاینه‌ران به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/03

مایكڕۆسۆفت كۆمپیوته‌ره‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی بۆ دیزاینه‌ران به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند


مایكڕۆسۆفت جگه‌ له‌ تابلێتی Surface Pro 6 كه‌ له‌بابه‌تی پێشتر باسمانكرد، هه‌ر له‌هه‌مان كۆنفڕانس ئامێری ئۆفیسی Surface Studio به‌ناوی Surface Studio 2 ئاشكرا كرد.
كۆمپیوته‌ری Surface Studio 2ی نوێ خاڵی لێكچوی زۆره‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشتر، به‌ڵام به‌خێراترین ئامێری سورفه‌یس داده‌نرێت.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
ڕونما: قه‌باره‌كه‌ی 28 ئینجه‌ به‌چڕی 13.5 ملیۆن پێكسڵ ، هه‌روه‌ها ڕووناكیه‌كه‌ی به‌ ڕێژه‌ی 38 له‌سه‌د له‌نه‌وه‌ی پێشتر زیاتره‌ ، ئه‌مه‌ش واته‌ 500  شه‌معۆكه‌ له‌نه‌وه‌ی پێشتر زیاتره‌، وه‌ ڕوونی به‌ڕێژه‌ی 22 له‌سه‌د زیاتره‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پشتگیریی له‌ پله‌به‌پله‌ی ڕه‌نگی DCI-P3 ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌بێ كێشه‌ كار به‌ ئامێری Surface Dial ده‌كات كه‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ دیزاینه‌ران.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری ئینتێڵ كابی له‌یك i7 
بیرگه‌ی كاتی: 16 گێگابایت
بیرگه‌ی ناوه‌كی: 2 تێڕابایت له‌جۆری خێرای SSD 
بیرگه‌ی ڕونما (كارتی شاشه‌): له‌جۆری Nvidiaیه‌ و له‌سه‌ر بنیاتی ئه‌ندازه‌یی Pascalه‌.
نرخ: له‌ 3499 دۆلار ده‌ست پێده‌كات و ئیستا ده‌توانی پێشوه‌خت داوای بكه‌یت.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here