كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/21

كۆمپانیای AOC ڕونمای بێ چوارچێوه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت


سێ ڕونمای نوێ له‌كۆمه‌ڵه‌ی V2ی بێ چوارچێوه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای AOCیه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌؛ ئه‌وانیش ڕونمای 22V2H به‌قه‌باره‌ی 22 ئینج و ڕونمای 24V2H به‌قه‌باره‌ی 24 ئینج و ڕونمای 27V2H به‌قه‌باره‌ی 27 ئینج. هه‌موو ڕونماكانیش له‌جۆری IPSن به‌ڕونی Full HD له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای AMD FreeSync.

ئه‌م ڕونمایانه‌ ڕونیه‌كه‌یان بریتیه‌ له‌ 1920 × 1080 پێكسڵ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی نوێبونه‌وه‌ی 75 هێرتز، گۆشه‌ی پیشاندان یه‌كسانه‌ له‌ 178 پله‌دا. هه‌روه‌ها ڕوونی دینامیكی هه‌یه‌ 20M: 1 له‌گه‌ڵ كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی 5 مللی چركه‌، ده‌رچه‌كانی VGA و HDMI وزیاتریش له‌خۆده‌گرێت.

له‌كاتێكدا ته‌كنه‌لۆژیای AMD FreeSync، هه‌وڵی زۆر ده‌دات كه‌ كاتی هاتن له‌كۆمپیوته‌ر و ڕونما بكاته‌ سفر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ چاره‌سه‌ریه‌كانیAMD بۆ گڕافیك.

هه‌موو ڕونماكانی AOC V2 له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانی Amazon و Newegg به‌رده‌ستن به‌نرخی 99.99 دۆلار بۆ ڕونمای 22V2H  وه‌ 129.99 دۆلار بۆ ڕونمای 24V2H وه‌ 169.99 دۆلار بۆ ڕونمای  27V2H.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here