گەلاکسی S10 لەووڵاتانی لای ئێمە پێشکەوتووتر دەبێت وەک لەوه‌ی ئەمریکا، دەزگای ڕاگەیاندنی ETNewsی کۆری هەندێک زانیاری ئاشکراکردووە لەسەر مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ S10 ، کەوا پێدەچێت وەشانی یەکەی چارەسەری ئێگزینۆس بۆردی پێشکەوتووی جۆری SLP لەخۆ بگرێت ، کە پێشکەوتووتر دەبێت لەوەشانی ئەمریکی بەیەکەی چارەسەری سناپدڕاگۆن.
بۆردی SLP به‌شه‌كانی مۆبایل له‌یه‌كتر نزیكده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جێگای زۆر كه‌متر داگیر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش واتا جێگای زۆرتر به‌رده‌ست ده‌بێت له‌مۆبایل بۆ زیاتر كردنی قه‌باره‌ی پاتری و هه‌مه‌جۆری شێوه‌كانی، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئایفۆن ئێكس كه پاتریه‌كه‌ی له‌شێوه‌ی پیتی ئێڵ دابوو.
سامسۆنگ به‌كردار ده‌ستیكردووه به به‌رهه‌مهێنانی بۆردی SLP له مۆبایله‌كانی گه‌لاكسی ئێس 9 و9 پڵه‌س له‌گه‌ڵ گه‌لاكسی نۆت 9، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ وه‌شانی ئێگزینۆس بوو، پێشتر كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌ڵگری سناپدڕاگۆن هێشتا كۆسپی ته‌كنه‌لۆژی له‌پێشماوه كه ڕێگره له‌به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵیدا، ئه‌مه‌ش ڕوونه ئه‌و كۆسپانه تا گه‌لاكسی ئێس 10 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق