شاومی مۆبایلی Xiaomi BlackShark Heloی تایبه‌ت به‌یاری به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/23

شاومی مۆبایلی Xiaomi BlackShark Heloی تایبه‌ت به‌یاری به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند


هه‌روه‌ك به‌ڵێنی دابوو، كۆمپانیای Xiaomi ئه‌مڕۆ په‌رده‌ی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی دووه‌می مۆبایلی یاری BlackShark لادا له‌ژێر ناوی BlackShark Helo. هه‌روه‌ك نه‌وه‌ی یه‌كه‌م، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ داناوه‌ به‌نرخێك كه‌ ڕكابه‌ری هه‌موویان ده‌كات.

جیاوازی سه‌ره‌كی له‌نێوان نه‌وه‌ی ڕابردوو و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ڕونماكه‌یه‌تی، مۆبایلی BlackShark Heloی نوێ ڕونمای AMOLED له‌خۆده‌گرێت به‌قه‌باره‌ی  6.01 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی ده‌گاته‌  60Hz بۆ زیاتر چێژوه‌رگرتن له‌یاریه‌ ڤیدیۆییه‌كان. جگه‌ له‌ ڕونما ، مۆبایلی BlackShark Heloی نوی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری جۆری سناپدڕاگۆن 845ی هه‌شت ناوكی له‌سه‌ر جیگیركراوه‌، له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی به‌قه‌باره‌ی 6GB یان 8GB، وه‌ بیرگه‌ی ناوه‌كی به‌قه‌باره‌ی 128GB. پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ وه‌شانێكی زۆر به‌رزی هه‌یه‌ كه‌ بیرگه‌ی كاتیه‌كه‌ی 10GBه‌و بیرگه‌ی ناوه‌كی 256GBه‌.



كامێرا
هی پشته‌وه‌ی به‌ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی 1.75 و 20 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م. وه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی به‌ڕوونی 20 مێگاپێكسڵ  به‌ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی 2.2.

پاتری
قه‌باره‌كه‌ی 4000mAhه‌ به‌ته‌كنه‌لۆژیای بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرای Quick Charge 3.0. 
به‌داخه‌وه‌ نازانین به‌ چ وه‌شانێكی ئه‌ندرۆید كارده‌كات. به‌ڵام پێده‌چێت وه‌شانی 8.1 Oreo له‌گه‌ڵ ڕووكاری MIUI 10ی له‌سه‌ر جیگیر كرابێت.


به‌ڵام ئه‌ی چی له‌باره‌ی ئه‌زموونی یاریكردن؟ باشه‌ كۆمپانیای Xiaomi هه‌ستاوه‌ به‌دیزاین كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پاشكۆ بۆ مۆبایله‌كه‌. سه‌باره‌ت به‌ وه‌شانه‌كانی 6GB و 8GB له‌بیرگه‌ی كاتی ڕام، ئه‌وا یه‌ك ده‌سكی یاركردنی له‌ناو كارتۆنه‌كه‌ له‌گه‌ڵه‌، له‌كاتێكدا وه‌شانی 10GB له‌بیرگه‌ی كاتی ڕام دوو ده‌سكی یاری له‌گه‌ڵدایه‌. هه‌روه‌ها دوگمه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌مۆبایله‌كه‌ بۆ چوونه‌ ناو باری یاریكردن به‌خێرایی.


نه‌رمه‌واڵه‌ی Gamer Studio ڕێگه‌ت ده‌دات ده‌ستكاری یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر و ڕونما و تۆر بكه‌یت، له‌گه‌ڵ پارچه‌ی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی تایبه‌ت بۆ هه‌ر یاریه‌ك هه‌ڵبژێریت. ده‌شتوانیت ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ به‌شداری پێبكه‌یت به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی ” Shark Code “.


شته‌كان لێره‌ كۆتایی نایه‌ت. مۆبایلی BlackShark Heloی نوێ دوو بڵنگۆی دوانه‌یی هه‌یه‌، وه‌ لۆگۆ به‌ڕه‌نگه‌كانی RGB، له‌گه‌ڵ شریتی ته‌نیشته‌كانی و ژووری هه‌ڵمی بۆ ساردكردنه‌وه‌ و ڕونمای گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای HDR. هه‌روه‌ها به‌هۆی یارمه‌تی چیپی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمپانیای Pixelworks كه‌وا ده‌كات ناوه‌ڕۆكی SDR بۆ HDR بگۆڕێت ڕاسته‌وۆخ له‌كاتی كاركردندا هه‌روه‌ك له‌مۆبایلی Nokia 7.1دا هه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیای HMD Global Oy ڕایگه‌یاند له‌مدوایه‌دا. به‌داخه‌وه‌ ده‌رچه‌ی بیستۆكی نیه‌، ئه‌مه‌ش بڕیارێكی سه‌یره‌ به‌راوورد به‌ مۆبایلێك كه‌ بۆ بواری یاری دروستكراوه‌.


نرخ و كاتی ده‌رچوون
نرخی ده‌گاته‌ 460 دۆلار بۆ وه‌شانی 6GB/128GB، وه‌ 505 دۆلار بۆ وه‌شانی 8GB/128GB ، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێی نرخی وه‌شانی 10GB/256GB ده‌كه‌ین. له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها له‌چین به‌رده‌ست ده‌بێت له‌ 10ی مانگی داهاتوو.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here