كۆمپانیای HTC په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایلی HTC Exodus 1 لادا كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بلۆكچه‌ین (Blockchain) بنیاتنراوه. ئێستا ئه‌و مۆبایله به‌رده‌سته بۆ داواكركردنی پێشوه‌خته و له‌وانه‌یه له‌مانگی داهاتوو بكه‌وێته بازاڕه‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌م مۆبایله ده‌توانی له‌ڕێگه‌ی دراوی ئه‌لیكتڕۆنی بیتكۆین و ئهسێریۆم بكڕیت به‌نرخی 0.15 بيتكۆین یان 4.78 ئهسێریۆم ، كه ده‌كاته 960 دۆلاری ئێستا.
ئه‌وه‌ی مۆبلیهكه ناوازه‌تر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت Zion وه‌ك جزدانی ئه‌لیكتڕۆنی به‌كاری بهێنیت كه له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه. ئه‌م جزدانه ئه‌لیكتڕۆنیه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره‌ی Snapdragon 845 به‌كارده‌هێنێت بۆ هێڵانه‌وه‌ی كلیله‌كانت به‌شاراوه‌یی له‌هه‌ر به‌كارهێنانێكی ڕێگه پێنه‌دراو له‌لایه‌ن وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید و نه‌رمه‌واڵه‌كان.
نه‌رمه‌واڵه‌ی Zion مۆبایلی HTC Exodus 1 ده‌گۆڕێت بۆ جزدنێكی ڕاسته‌قینه‌ی دراوه ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان تایبه‌ت به‌خۆت. به‌ڵام چی ئه‌گه‌ر مۆبایلهكت ون كرد؟ باشه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویدا ئه‌وا ده‌توانیت كلیله‌كانت به‌ده‌ست بهێنیته‌وه له‌ڕێگه‌ی Social Key Recovery كه چه‌ند كه‌سێكی جێی متمانه هه‌ڵده‌بژێریت كه بتوانن بهههموویانم پێكه‌وه بتوانن كلیهلهكهت بۆ بگێڕنه‌وه.
مۆبایلی HTC Exodus 1 په‌یوه‌ندی قوڵی به‌جیهانی دراوه ئهلیكتڕۆنیهكانهوه هه‌یه. هه‌ڵده‌ستێت به‌كارپێكردنی نه‌رمه‌واڵه‌كانی “Dapps”ی نامه‌ركه‌زی كه له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر چه‌ندین ئامێرێك كارده‌كات بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامی باوه‌ڕپێكراو و نه‌توانرێت ده‌ستكاری بكرێت. كۆمپانیای HTC شتی زۆری ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌رووی ئهسێریۆمهوه كاری پێ بكرێت.
سه‌باره‌ت بهمۆبایلهكه

ڕونما: 6 ئینج به‌ڕوونی +QuadHD
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 845
بیرگه‌ی كاتی: 6GB
بیرگه‌ی ناوه‌كی: 128GB
كامێرای پێشه‌وه: 8 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ 16 مێگاپێكسڵ بۆ هاوێنه سه‌ره‌كیه‌كه
پاتری: 3500mAh
بڕوانامه‌ی IP68ی هه‌یه بۆ دژه ئاو و ته‌پوتۆز.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق