فه‌یسبوك هه‌ژماره‌ درۆینه‌كان داده‌خات سه‌ره‌تاش 1.3 مليار هه‌ژمار سڕانه‌وه‌!! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/28

فه‌یسبوك هه‌ژماره‌ درۆینه‌كان داده‌خات سه‌ره‌تاش 1.3 مليار هه‌ژمار سڕانه‌وه‌!!


فه‌یسبوك چیتر گرنگی به‌ هه‌ژماره‌ ناڕاسته‌كانت نادات بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی پێ زیاد بكات. بۆیه‌ هه‌ر ناوێكی وه‌ك ( كوره‌ تاقانه‌ - گوڵی كوردستان - هه‌وادارانی فڵان - هتد) چیتر ناتوانن هه‌ژماریان هه‌بێت لێیان ده‌سڕێته‌وه‌ و ڕێگه‌ش نادرێت له‌مه‌ودوا هه‌ژماری فه‌یسبوك به‌ناوی خوازراو دابنرێت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خۆت نه‌ناساندووه‌ به‌ناو و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ئه‌وا په‌له‌ بكه‌ و خۆت به‌فه‌یسبوك بناسێنه‌ تا هه‌ژماره‌كه‌ت بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ناو نه‌چووه‌.

كۆمپانیای فه‌یسبوك به‌مدواییه‌ 1.3 ملیار هه‌ژماری ناڕاستی داخست له‌چاره‌گی دووه‌می ئه‌مساڵ، زۆرینه‌شیان بۆ ڕۆبۆتی خودكار به‌كارده‌هات بۆ ناردنی نامه‌ی بێزاركه‌ر و هێرشبه‌ر، ژماره‌ی هه‌ژماره‌ سڕاوه‌كان بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ گه‌یشته‌ 583 مليۆن هه‌ژمار له‌كۆی 694 مليۆن هه‌ژمار كه‌ له‌چاره‌گی كۆتایی ساڵی 2017 ئاشكرا بوون، ئه‌مه‌ش بۆ چاكه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌ كه‌ ڕاپۆرتیان له‌سه‌ریان داوه‌ یان به‌هۆی خوارزمیه‌ی بابه‌ت ده‌ستنیشان كراون.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌وشی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌ژماری ڕاگرتووه‌ له‌پاش ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك له‌دروست كردنی، به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو هه‌ژماره‌كانی نه‌گرتۆته‌وه‌، خه‌ملاندن ده‌كرێت كه‌ نزیكه‌ی 3% تا 4% ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه‌ دروست ده‌كرێن كه‌ ناڕاستن له‌ماوه‌ی مانگێكدا، كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی 2% تا 3% له‌چاره‌گی سێیه‌می ساڵی 2017 به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌كان.

ئه‌و ژمارانه‌ گه‌وره‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك باس ده‌كرێت له‌پاش ئه‌وه‌ی فه‌یسبوك پاش 18 مانگ زانی كه‌ دوو ڕووسی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ دروست كردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2016.

جگه‌ له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش، هه‌ژماری له‌كاركه‌تووش هه‌ن، ئه‌مه‌ش زیاده‌یه‌كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕ، بۆیه‌ ده‌بێت خوارزمیه‌كی نوێ بۆ ئه‌مه‌ش دابنرێت، ڕێژه‌ی 1.5%ی هه‌ژماره‌كانی له‌كاركه‌وتوو له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تره‌وه‌ ڕاپۆرتیان لێدراوه‌.

ئه‌م سه‌رژمێریانه‌ وه‌كو سزایه‌كه‌ بۆ فه‌یسبوك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژماره‌كان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌لێكه‌ بۆ فه‌یسبوك بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی بسه‌لمێنێت  كه‌ ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، گای ڕۆزن كه‌ له‌بواری سه‌لامه‌تی و پاراستن كارده‌كات ده‌ڵێت:

“ئه‌مه‌ ته‌نها سه‌ره‌تایه‌، له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانیش پێویسته‌ كه‌ یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر“.

تا ئێستا، كۆمپانیاكه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ لابردنی 21 مليۆن ناوه‌ڕۆك كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌شتی نه‌شیاو هه‌بووه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ڕێگه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 2.5 مليۆن ناوه‌ڕۆكی ڕق لێبوونه‌وه‌، به‌جۆرێك فه‌یسبوك ڕووبه‌رووی كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ڕووی ئه‌و ناوه‌ڕۆكانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ڕق و كینه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێك كه‌س به‌ ئازادی ڕاده‌ڕبرینی ده‌زانێت، هه‌ندێك كه‌سی تریش پێیان وایه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ توندوتیژیی و ئاژاوه‌، فه‌یسبوك تا ئێستا زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بینێت له‌دیاركردنی ئه‌و هه‌ژمارانه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ یارمه‌تی مرۆڤه‌ تا ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری بكات و ئه‌و جۆره‌ بابه‌ت و هه‌ژمارانه‌ نه‌هێڵێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here