به‌فه‌رمی مۆبایلی Meizu Note 8 به‌ڕونمای 6 ئینج ڕاگه‌یه‌نرا - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/28

به‌فه‌رمی مۆبایلی Meizu Note 8 به‌ڕونمای 6 ئینج ڕاگه‌یه‌نرا


كۆمپانیای Meizu په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایلی Meizu Note 8 لادا كه‌ جێگره‌وه‌ی كه‌م نرخی مۆبایلی Meizu X8. به‌هه‌مان كامێرای دوانه‌یی پشته‌وه‌ دێت، به‌ڵام ڕونمایه‌كی بچوكتری هه‌یه‌ و پاتریه‌كه‌شی گه‌وره‌تره‌. به‌كارهێنه‌ران له‌چین له‌ئێستاوه‌ ده‌توانن داوای بكه‌ن به‌نرخی 185$ له‌یه‌كی مانگی داهاتووش ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

لاشه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمی هه‌یه‌ به‌چوار ڕه‌نگ به‌رده‌سته‌ ئه‌وانیش ڕه‌ش و شین و مۆر و سوور، ڕونماكه‌ی 6 ئینجه‌ به‌ڕوونی +FullHD به‌شی زیاده‌ی ڕونمای سه‌ره‌وه‌ی نیه‌ و ده‌توانێت 450 شه‌معه‌ له‌مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ڕوناكی دابین بكات.

كامێرای پیشه‌وه‌ به‌ڕوونی 8 مێگاپێكسڵ به‌ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی 2.0، هی دواوه‌ی دوانه‌ییه‌ 12 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری یه‌كه‌م و مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م. هه‌روه‌ها په‌نجه‌مۆریشی ده‌كه‌وێته‌ پشته‌وه‌، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری جۆری Snapdragon 632ی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌، بیرگه‌ی كاتی به‌قه‌باره‌ی 4GB، وه‌ بیرگه‌ی ناوه‌كی به‌قه‌باره‌ی 64GB.

پاترییه‌كه‌ی  3600mAhه‌ پشتگیری له‌ بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات، وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ئۆریۆی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ له‌گه‌ڵ ڕووكاری FlymeOS.
دیاریش نیه‌ كه‌ی له‌وڵاتانی تری جیهان به‌رده‌ست ده‌بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here