هواوه‌ی كۆنفڕانسی سێیه‌می خۆی بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد (Huawei Connect 2018) له‌شاری شه‌نگهای چینی سازكرد ، تێیدا ستراژیه‌تی نوێی خۆی ئاشكراكرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاكانی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ئاستێكی به‌رزتربۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی سوودی لێ ببینێت به‌هۆی ئه‌و توانا شاراوانه‌ی كه ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه پێشكه‌ش بكرێت.
هواوه‌ی دوو چیپی نوێی ڕاگه‌یاند به‌ناوه‌كانی Ascend 910 و Ascend 310 وه هه‌ردوكیشیان ته‌كنه‌لۆژیای گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه زیاتر مه‌به‌ستیان سه‌نته‌ره‌كانی زانیاری و ئامێره به‌ستراوه‌كانه به ئینته‌رنێت كه تایبه‌ته به به‌كارهێنه‌ران وه‌كو مۆبایل و كاتژمێره زیره‌كه‌كان و هتد.
چیپی Ascend 910 به‌یه‌كه‌م داده‌نرێت له‌جۆری خۆی له‌ڕووی تواناوه به‌تایبه‌ت له بواری پڕۆتۆكۆلی ئینته‌رنێت كه ئه‌ویش تایبه‌تمه‌نده به سه‌نته‌ره گه‌وره‌كانی زانیاری ، به‌پێو ووته‌كانی كۆمپانیاكه ئاستێكی به‌رزی هه‌یه له‌پێشكه‌شكردنی توانای ئاست به‌رز له‌بواری كۆمپیوته‌ری و شیكاركردنی زانیاریه‌كان.
به‌ڵام چیپی Ascend 310 ئه‌وا لایه‌نی ئامێره به‌كارهێنراوه‌كان ده‌گرێته‌وه بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاسایی وه‌كو به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل و كاتژمێری زیره‌ك و ئامێره‌كانی ئینته‌رنێتی شته‌كان و هیتریش، به‌جۆرێك 16 جۆری جیاواز له‌چاره‌سه‌ری زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ئامێره‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
كۆمپانیاكه مه‌به‌ستیه‌تی له‌م چیپه نوێیانه ڕكابه‌ری كۆمپانیاكانی كوالكۆم و ئینڤێدیا و ئینتێڵ و سامسۆنگ بكات كه به‌ناوبانگترینن له‌و بواره. ئه‌مه‌ش له‌ووته‌كانی ئیریك شۆ دیاربوو كه ووتی چیپی Ascend 910 خێرایی زۆر زیاتر پێشكه‌ش ده‌كات به‌راوورد به چیپێكی تر كه ئێستا له‌بازاڕ هه‌یه.
ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه هواوه‌ی له‌ڕكابه‌ریكردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌و بواره تازه نیه ، به‌ڵكو زۆر به‌هێزتره ئێستا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق