له‌دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فه‌یسبوك كه نزیكه‌ی 50 ملیۆن هه‌ژماری گرته‌وه، شتی زیاتر ئاشكرا ده‌بێت ڕه‌نگه زۆرێك گاڵته‌یان به‌و شتانه بێت به‌ڵام ئه‌وه ڕاسیه و قبوڵی بكه‌یت یان نا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌رمان هه‌یه.
ئه‌و هێرشه جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر فه‌یسبوك هه‌بوو، ئێستا ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه هه‌ر هه‌ژمارێكی ترت له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نزیك به فه‌یسبوك هه‌بێت ئه‌گه‌ری بردنی زانیاری ئه‌ویش هه‌یه. بۆ نموونه تۆ هه‌ژماری ئینستگرامت به هه‌ژماری فه‌یسبوكه‌كه‌ت به‌ستوه‌ته‌وه ئه‌وا له‌ئه‌نجامدا هه‌ژماری ئینستگرامیشیت ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه.
فه‌یسبوك زوو كه‌وته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌وه‌ی به‌خودكار له‌هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرابووه سه‌ر چووه ده‌ره‌وه واته له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران پێویست بوو دووباره ناونیشان و وشه‌ی نهێنی داخل بكه‌نه‌وه تا بتوانن بچنه‌وه ناو فه‌یسبوك. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه كاری خۆیان كردووه به بردنی زانیاری به‌كارهێنه‌ر ، جا ئه‌وه ماوه‌ته بزانرێ تا چه‌ند توانیویانه ئه‌و زانیارییانه ببه‌ن و بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێنرێت، ڕه‌نگه هه‌رگیزیش نه‌زانرێ چونكه كاره‌كه به‌و ئاسانیه نیه و ئه‌وانیش به‌زیره‌كیه‌وه ئه‌نجامیان داوه.
فه‌یسبوك به‌فه‌رمی دانی به‌وه ناوه كه هێرشه‌كه ئینستگرامیشی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری تریشی گرته‌وه‌ته‌وه كه به‌هۆی هه‌ژماری فه‌یسبوكیان داخل بۆتن.
گای رۆسن كه یه‌كێكه له لێپرسراوانی فه‌یسبوك ئه‌وه‌ی پشت ڕاست كردۆته‌وه كه هێرشه‌كه خزمه‌تنگوزاریه‌كانی وه‌ك ئوبه‌ر و سپۆتیفای و ئایه‌ر بی ئێن بی، به‌ڵام هێشتا هیچ به‌دیار نه‌كه‌وتووه كه زیانه‌كه چه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق