له‌سه‌ر ڕێگه ناسراوه‌كه كه‌كۆمپانیای ئێچ پی و كۆمپانیاكانی تر له‌سه‌ری ده‌ڕۆن لهدروستكرنی لاپ‌تۆپ، ئه‌ویش لاشه‌ی لاپ‌تۆپ له‌كانزا دروست ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌له‌منیۆم یان پلاستیك، ئه‌مجاره كۆمپانیای ئێچ پی له مانهاتن له‌ئه‌مریكا لاپتۆپی Spectre Folioی ئاشكرا كرد، به لاشه‌یه‌ك كه دروستكراوه له پێست، كۆمپانیاكه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ته‌نها به پێست ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ڕووپۆش نه‌كراوه به‌ڵكو به‌ته‌واوی له‌پێست دروستكراوه. مادده‌ی ئه‌له‌منیۆمی گۆڕیوه بۆ پێستی چێڵ.
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌وه به‌مشێوه‌یه:
ئامێرێكه دوو له‌یه‌ك ئامێره، واته هه‌م لاپتۆپه و هه‌م تابلێت.
ئامێرێكه دوو له‌یه‌ك ئامێره، واته هه‌م لاپتۆپه و هه‌م تابلێت.
ڕونما: له‌مسه به‌قه‌باره‌ی 13.3 ئینج.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: له‌جۆری ئینتێڵ به‌دوو هه‌ڵبژارده ئه‌وانیش Core i5 یان Core i7.
بیرگه‌ی كاتی: واته ڕام 16 گێگابایت.
بیرگه‌ی ناوه‌كی: واته هاردی ناوه‌كی ده‌گاته 2 تێڕابايت.
پاتریه‌كه‌ی ده‌توانی تا 18 كاتژمێر به‌رگه بگرێت.
داواكردنی پێشوه‌خته‌ی به‌رده‌ست كردووه بۆ خه‌ڵك، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌خرێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ر.
داواكردنی پێشوه‌خته‌ی به‌رده‌ست كردووه بۆ خه‌ڵك، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌خرێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ر.
نرخ: بۆ وه‌شانی Core i5 ئه‌وا ده‌بێت بڕی 1300 دۆلار بژمێریت .
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌م ئامێره ده‌یه‌وێ بیرۆكه‌یه‌كی نوێ پێشكه‌ش بكات ئه‌ویش به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی له‌مسه له‌گه‌ڵ بۆنكردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز، ئه‌مه‌ش كاتێیك په‌نجه له‌سه‌ر ڕونما داده‌نێیت و بۆنی پیستهكه ده‌كه‌یت هه‌ستێكی دیاریكراوت پێده‌دات. هه‌ر چۆنێك بێت تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره 1000 دۆلار زیاتره.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق