مۆبایلی FlexPai یه‌كه‌م مۆبایلی نوشتاوه‌یه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/31

مۆبایلی FlexPai یه‌كه‌م مۆبایلی نوشتاوه‌یه‌


یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك كه‌ توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك بوو به‌ڵام بووه‌ ڕاستی كاتێك كۆمپانیای Rouyu مۆبایلی FlexPai ڕاگه‌یه‌ند. باشه‌، له‌ڕاستیدا ئه‌م ئامێره‌ تابلێته‌ به‌قه‌باره‌ی ڕونمای 7.8 ئینج كاتێك كراوه‌ بێت، به‌ڵام كاتێك ده‌ینوشتێنیته‌وه‌ بچووك ده‌بێته‌وه‌ بۆ قه‌باره‌ی 4 ئینج. یه‌كه‌م مۆبایلیشه‌ كه‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 8150ی له‌سه‌ر جێگیركرابێت.

به‌گه‌ڕانه‌وه‌ه‌ بۆ ڕونما، جۆره‌كه‌ی AMOLED. كاتێك نوشتاوه‌یه‌ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری WaterOS كارده‌كات، به‌ به‌كارهێنانی نیوه‌ی ڕونماكه‌، نیوه‌كه‌ی تریش له‌پشته‌وه‌ پیشان ده‌دات و به‌ئاره‌زووی خۆت هه‌ر كامێكیانت بوێت به‌كاری ده‌هێنیت.
جگه‌ له‌ڕونمای نوشتاوه‌، ئه‌م ئامێره‌ دوو كامیرای هه‌یه‌ به‌ڕوونی 16 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری یه‌كه‌م و 20 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 8150 كه‌ به‌ته‌كنه‌لۆژیای 7 نانۆمه‌تر بنیاتنراوه‌، بیرگه‌ی كاتی 6GB و بیرگه‌ی ناوه‌كی 128GB ، وه‌شانێكیش هه‌یه‌ كه‌ 8GB به‌ 256GB یان 512GB.


ئامێری FlexPai ئه‌ستووریه‌كه‌ی 7.6mmه‌، به‌ڵام كاتێك نوشتاوه‌یه‌ ئه‌ستووریه‌كه‌ی ده‌بێته‌ 15.2mm ، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر 200 هه‌زار جار بنوشتێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆژیای بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرای R-Chargeی له‌خۆگرتووه‌ كه‌ به‌ڕێژه‌ی 80% ی پاتریه‌كه‌ی به‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر بارگاوی ده‌بێته‌وه‌.

نرخی FlexPai له‌ 1300$ ده‌ست پێده‌كات. به‌راوورد به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زۆر نیه‌ كه‌ یه‌كم ئامێریشه‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon 8150 تێدا به‌كارهاتووه‌.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here