ئه‌مڕۆ كۆمپانیای چینی ZTE مۆبایلی تاوه‌ی خۆی به‌ناوی Nubia X ڕاگه‌یاند كه دوو ڕونما و دوو په‌نجه‌مۆری هه‌یه و كۆمپانیا هه‌وڵ ده‌دات مۆبایلێك پێشكه‌ش ده‌كات كه ڕونمایه‌كی ته‌واوی بێ نۆچی هه‌بێت.
ڕونما
ڕونمای پێشه‌وه له‌جۆری LCDیه و به‌قه‌باره‌ی 6.26 ئینج و به‌ڕوونی 1080x2280 و ڕێژه‌ی بینین بۆ به‌رزی 19:9 و ZTE ده‌ڵێت كه ڕونماكه ڕێژه‌ی 93.6%ی ڕووكاری پێشه‌وه‌ی داگیركردووه.
ڕونمای دووه‌م له‌پشته‌وه‌یه‌وه له‌جۆری OLEDه به‌قه‌باره‌ی 5.1 ئینجی به‌ڕوونی 720x1520 و ڕێژه‌ی بینین بۆ به‌رزی 19:9 و له‌سه‌ره‌وه‌ش دوو كامێرا هه‌یه كه وه‌كو كامێرای دواوه كارده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها وه‌كو كامێرای سێڵفیش ده‌توانی به‌كاری بهێنیت، واته ڕونمای سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی پێشه‌وه كامێرا نیه چونكه ده‌توانی به‌كامێرای دواوه له‌ڕێی سه‌یركردنی ڕونماكه‌ی وه‌كو سێڵفی به‌كاری بهێنیت.
كامێرا
كامێره‌كان له‌مۆبایله‌كه به‌ڕوونی 16 و 24 مێگاپێكسڵ هاتوون
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر
له‌جۆری Snapdragon 845ه
بیرگه‌كان
كاتی 6 و 8 گێگابایت ، وه‌بیرگه‌ی ناوه‌كی به‌قه‌باره‌كانی 64 و 128 و 256 گێگابایت
پاتری
به‌توانای 3800 مللی ئه‌مپێر
ئه‌م مۆبایله جگه له‌وه‌ی دوو ڕونمای هه‌یه ، له‌هه‌مان كاتدا دوو په‌نجه‌مۆریشی هه‌یه‌له‌هه‌ردوو لادا، ئه‌گه‌ر ڕونمای پێشه‌وه به‌كاربهێنیت یان هی دواوه
سیسته‌می كاركردن
ئه‌ندرۆید ئۆریۆ8.1
نرخ و كاتی ده‌سته‌به‌ربوون
نرخ و كاتی ده‌سته‌به‌ربوون
له‌چین له 5ی مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه به ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و خاكی و شین و مۆر به‌نرخی 473 دۆلار بۆ وه‌شانی بیرگه‌ی كاتی 6 گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی 64 گێگابایت
كه‌چی وه‌شانی 8 گێگابایت به 128 گێگابایت به‌نرخی 530 دۆلار و وه‌شانی هه‌مان بیرگه‌ی كاتی و بیرگه‌ی ناوه‌كی 256 گێگابایت به‌نرخی 602 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق