ئه‌پڵ له‌م وه‌شانه‌دا دیزاینی نوێ تایبه‌تمه‌ندی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات كه ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌نگاوێكی تر به‌رزببێته‌وه له‌جیهانی ئامێره تابلێتیه‌كان.
چوارچێوه‌ی ڕونماكه‌ی زۆر كه‌مكراوه‌ته‌وه له‌هه‌ر چوار لاوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئامێره‌كه كه‌م بكرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕونما هه‌بێت.
له‌م وه‌شانه ئه‌پڵ دوگمه‌ی هۆمی نه‌هێشتووه له‌خواره‌وه‌ی ڕونما و گۆڕیویه‌تی به سیسته‌می هێماكردن. ئه‌گه‌ر پرسیار له په‌نجه‌مۆری Touch ID ده‌كه‌یت ئه‌وا له‌جیاتی ئه‌و ناسه‌ره‌وه‌ی ڕووخسار Face IDی بۆ دانراوه.
له‌لایه‌كی تر ، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رزكردۆته‌وه بۆ هه‌شت ناوكی له‌جۆری Apple A12X Bionic، كه وه‌شانێكی باشكراوه له‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Apple A12 Bionic كه له‌ئامێره‌كانی iPhone XS و iPhone XS Maxدا به‌كارهاتووه. به‌ووردی ئه‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره چوار ناوكی بۆ كرداره ئاڵۆزه‌كان ته‌رخان كردووه، چوار ناوكی تریش بۆ كرداره ئاساییه‌كان كه بارێكی باشه بۆ پارێزگاری كردن له‌پاتریه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌و ناوكانه‌ش ده‌توانن به‌جیا كاربكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره یه‌كه‌یه‌كی ڕونمای تایبه‌تی له‌خۆ گرتووه كه له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌پڵ خۆیه‌تی كه هه‌ش ناوكه ئه‌ویش، ئه‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره‌ش به ته‌كنه‌لۆژیای 7 نانۆمه‌تر دروست كراوه. به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌پڵیش بێت ئه‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر وا له‌م ئایپاده ده‌كات كه 92% خێراتر بێت له‌و لاپتۆپانه‌ی كه له 12 مانگی ڕابردوو ده‌رچوون.
بیرگه‌ی كاتی 4GBه له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی ناوه‌كی 1 تێڕابايت. كامێرای پێشه‌وه‌ی 7 مێگاپێكسڵه و هی دواوه‌ش 12 مێگاپێكسڵه به‌ده‌رچه‌ی 1.8. پیش‌تر وه‌گه‌ڕخه‌ری iOS 12ی له‌سه‌ر جێگیركراوه.
ڕونماكه‌ی 11 ئینجه و وه‌شانێكیشی هه‌یه 12.9 ئینجه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ڕونمای جۆری OLEDی له‌ئامێره‌كانی iPhone XS و iPhone XS Max به‌كارهێنا، به‌ڵام له‌م ئامێره بریاریدا جۆری LCD به‌كاربهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌م جۆره ڕونمایه‌ی پیشخستووه و ناوی ناوه Liquid Display.
هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداری ده‌رچه‌ی Lightning بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچه‌ی USB Type-C. كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت به‌جۆره‌ها ئامێری ده‌ره‌كی ببه‌ستیته‌وه له‌ڕونمای 5K و تا ئه‌وانی تر، هه‌روه‌ها ڕێگه به‌به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ده‌دات له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه مۆبالیه‌كانیان بارگاوی بكه‌نه‌وه.
بێگومان هه‌ر كاتێك ئایپاد پڕۆ ئاشكرا بكات ده‌بێت باسی پێنوسی ئه‌لیكتڕۆنیش بكات، ئه‌مجاره گۆڕانكاری كه‌می تا كردووه، ڕووكاره‌كه‌ی كردۆته یه‌كپارچه‌ی ته‌خت كه موگناتیسێك له‌خۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌چوارچێوه‌كه‌ی بنوسێت.
شایانی باسه، پێنوسی Apple Pencilی نوێ پشتگیری له هێماكردن ده‌كات، واته ده‌توانن په‌نجه‌ی له‌سه‌ری دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی فرمانێكی تایبه‌ت به‌گوێره‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی به‌كارهاتوو. بۆ نممونه دوو جار كلیل بكه له‌كاتی به‌كارهێنانی نه‌رمه‌واڵه‌ی Notes ئه‌وا ئاڵوگۆر ده‌كات له‌نێوان پێنوسی نووسین و ڕه‌شكه‌ره‌وه.
له‌هه‌ینی داهاتووه‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت به‌نرخێك كه ده‌ست پێده‌كات له 799$ بۆ وه‌شانی 11 ئینج، وه‌نرخی 999$ بۆ وه‌شانی 12.9 ئینج. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێشوه‌خته داوای بكات ئه‌وا ئه‌مڕۆ ده‌توانێت داوای بكات، به‌ڵام تا 7ی مانگی داهاتوو ناگاته ده‌ستی. سه‌باره‌ت به پێنووسی Apple Pencil ئه‌وا ده‌توانیت به‌جیا به‌نرخی 129$ بیكڕیت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق