كۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین وه‌شانی لاپتۆپی MacBook Airی خسته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران. ئه‌م لاپتۆپه یه‌كێك بوو له‌پر فرۆشترین لاپتۆپه‌كانی ئه‌پڵ، به‌ڕاستی پێویستی به‌وه بوو وه‌شانێكی باشتری لێ بێنێته به‌رهه‌م، به‌كردار ئه‌مڕۆ ئه‌پڵ ئه‌مه‌ی ئه‌نجامدا.
ڕونماكه‌ی Retina Displayیه به‌قه‌باره‌ی 13.3 ئینج و به‌ڕوونی 2560×1600 پێكسڵ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌یه‌كی باریك به‌ڕێژه‌ی 50% به‌راوورد به‌وه‌شانی پێشوو ، دیزاینێكی سه‌رده‌میانه‌ی هه‌یه به شووشه ڕووپۆشكراوه تاوه‌كو چوارچێوه‌كانی ، ڕونماكهشی ده‌توانێت ڕه‌نگ تا ڕێژه‌ی 48% زیاتر پیشان بدات، كامێرای FaceTime هێشتا له‌سه‌ره‌وه ماوه.
په‌نجه‌مۆری نوێی Touch ID له‌خۆ ده‌گرێت، كه چیپی پاراستنی Apple T2 پشتگیریكراوه كه به‌شێكه لهئامێرهكه. ئه‌م چیپه ته‌نها پاراستن بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌سته‌به‌ر ناكات به‌ڵكو ڕێگره له ده‌ستێوه‌ردانی وه‌گه‌ڕخه‌ری ئیشپێكردن له‌كاتی داگیرسانی به‌شێوه‌یه‌ك خێرا هه‌ڵده‌ستێت به كۆدكردنی زانیاریه‌كانی سه‌ر بیرگه‌ی SSD، وه یارمهتیدرهوه بۆ كاركردنی یاریده‌ره‌ری ژماره‌یی Siri.
بیرگه‌ی ناوه‌كی تا 1.5 تێڕابايت به‌رده‌سته له‌جۆری SSD، وه بیرگه‌ی كاتی 16GB. یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌وه‌ی هه‌شته‌می ئیتێڵ Intel Core i5ی دوو ناوكی له‌سه‌ر جێگیركراوه، پاتریه‌كه‌ی به‌شی 12 كاتژمێر له‌ئینته‌رنێت و 13 كاتژمێر له‌سه‌یركردنی ڤیدیۆ له‌سه‌ر iTunes ده‌كات.
نه‌وه‌ی چواره‌می ته‌خته كلیلی Butterfly Keyboard بۆ دانراوه، ئه‌م ته‌خته كلیله به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌پڵ زۆر وورده له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌و هه‌ر دوگمه‌یه‌ك به‌جیا ڕووناكی ژیره‌وه‌ی پێده‌بێت. سیسته‌می ده‌نگیشی زۆر پیشخراوه كه به‌ڕێژه‌ی 25 له‌سه‌د زیاتره.
دوو ده‌رچه‌ی جۆری hunderbolt 3 هه‌یه، له‌ڕێی ئه‌م دهرچانهوهش ده‌توانیت ڕونمای 5K بیرگه‌ی ڕونمای ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ببه‌ستیت. هه‌موو لاشه‌كه‌ی لهئهلهمنیۆمی دووباره به‌كارهاتوو دروست كراوه ، ته‌نكی لاپتۆپه‌كه 15.6mmهو كێشیشی 1.24 كيلۆگرامه.
ئێستا ده‌توانی پیشوه‌خته داوای بكه‌یت به‌ڕه‌نگه‌كانی زێری و خاكی و سیلڤه‌ر. له 7ی مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت، له 1199 دۆلار ده‌ست پێده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق