لاپتۆپی نوێی HP Spectre X360 كه‌پاتریه‌كه‌ی 22.5 كاتژمێر كار ده‌كات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/30

لاپتۆپی نوێی HP Spectre X360 كه‌پاتریه‌كه‌ی 22.5 كاتژمێر كار ده‌كات


لاپتۆپی شتێكی زۆر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و نوسینگه‌ به‌رده‌وام بن له‌كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر. به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی پاتریه‌ چونكه‌ لاپتۆپه‌كان پێویستیان به‌كاره‌بای زۆر هه‌یه‌ بۆ كاركردنیان له‌یبه‌ر بوونی پانكه‌ و به‌شه‌كانی تر ، ئه‌مه‌وش واته‌ به‌شی ڕۆژێكی ته‌واو كاركردن ناكات و پێویستیت به‌دووباره‌ بارگاویكردنه‌وه‌ ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، كۆمپانیای HP هیوای وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بگۆڕێت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی لاپتۆپێكی نوێ به‌ناوی HP Spectre X360 كه‌ ده‌ڵێت ده‌توانیت تا 22.5 كاتژمێر به‌كاری بهێنیت بێ ئه‌وه‌ی بارگاوی بكه‌یته‌وه‌. به‌پێ قسه‌كانی كۆمپانیا : ” درێژترین ته‌مه‌نی پاتری لاپتۆپه‌ له‌جیهان له‌لاپتۆپێكی گۆڕاوی چوار ناوكی “. ئه‌گه‌ر تا ئه‌و ماوه‌یه‌ خۆی بگرێت به‌ڕاستی شتێكی نایاب ده‌بێت.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

ڕونما به‌قه‌باره‌ی 13 یان 15 ئینج به‌ڕوونی FullHD أو 4K

یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر له‌نه‌وه‌ی هه‌شته‌می ئینتێله‌ چوار ناوكیه‌

بیرگه‌ی كاتی تا 16GB وه‌ بیرگه‌ی ناوه‌كی تا 512GB

كامێرای هه‌یه‌ و ده‌توانی به‌هۆی دوگمه‌یه‌كه‌وه‌ كامێرایه‌كه‌ بكوژێمیته‌وه‌ له‌وكاته‌ی پیویستیت پێی نیه‌

هه‌موو تایبهه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وه‌شان وه‌ك یه‌كن، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ وه‌شانی 15 ئینج بیرگه‌ی ڕونمای ( كارت شاشه‌ ) له‌جۆری  NVIDIA GeForce GTX 1050Tiی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌.
له‌مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ كڕین به‌نرخی 1149$ بۆ وه‌شانی 13 ئینج، وه‌نرخی 1389$ بۆ وه‌شانی 15 ئینج.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here