به‌فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا: هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 و Huawei Mate 20 Pro - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/16

به‌فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا: هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 و Huawei Mate 20 Pro


هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كۆمپانیای Huawei ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 و Huawei Mate 20 Pro هه‌ڵدایه‌وه‌ كه‌ هاتوون جێگه‌ی مۆبایله‌كانی Huawei Mate 10 و Huawei Mate 10 Pro بگرنه‌وه‌ كه‌ له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو ده‌رچوون.

دیزاین
كاتێك باسی دیزاین ده‌كه‌ین، ئه‌وا مۆبایلی Huawei Mate 20 به‌ڕونمایه‌ك دێت كه‌ به‌شێكی زیاده‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی تر بۆ ناسینه‌وه‌ی ڕوخسار.

له‌به‌شی پشته‌وه‌ی، هه‌ردوو مۆبایل به‌هه‌مان دیزاین دێن كه‌ سێ كامێرایان هه‌یه‌ له‌شێوه‌ی ژوارگۆشه‌ له‌گه‌ڵ فلاشێك له‌جۆری LED. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جیاوازیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوانیان ، بوونی په‌نجه‌مۆر له‌ پشته‌وه‌ له‌مۆبایلی Huawei Mate 20 پیچه‌وانه‌ی مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro كه‌ په‌نجه‌مۆره‌كه‌ی له‌ڕونماكه‌یدایه‌.

ڕونما
مۆبایلی Huawei Mate 20 ڕونماكه‌ی ته‌خته‌ له‌جۆری LCDیه‌ به‌قه‌باره‌ی 6.53 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD، به‌ڵام مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro ڕونماكه‌ی چه‌ماوه‌یه‌ له‌ته‌نیشته‌كانی له‌جۆری AMOLED به‌قه‌باره‌ی 6.39 ئینج و به‌ڕوونی +Quad HD وه‌ پشتگیری له‌ HDR ده‌كات.  ئه‌وه‌ی واشیكردووه‌ كه‌ هواوه‌ی ڕونمای AMOLED به‌كاربێنێت له‌جیاتی LCD له‌به‌ر به‌كارهێنانی په‌نجه‌مۆر بووه‌ له‌ ڕونماكه‌ی.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كان
جگه‌ له‌ڕونما، هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 و Huawei Mate 20 Pro به‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌شت ناوكی دێن له‌جۆری HiSilicon Kirin 980 كه‌ پێشتر له‌پیشانگای IFA 2018 ڕایگه‌یاندبوو، كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Apple A12 Bionicدا سه‌ركه‌وێت له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه‌ له‌مۆبایله‌كانی iPhone XS و iPhone XS Maxدا به‌كارهاتووه‌. بیرگه‌ی ده‌ره‌كی هه‌ردوو مۆبایل 6GBه‌، له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی ناوه‌كی 128GB.
كامێراكان
مۆبایلی Huawei Mate 20، كامێرای پیشه‌وه‌ی 24 میگاپێكسڵه‌ به‌ده‌رچه‌ی 2.0 وه‌ به‌چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی زیره‌كی ده‌ستكرد پشتگیری كراوه‌ بۆ وێنه‌گرتن به‌جوانی له‌هه‌موو باره‌كاندا. مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro كامێرای پێشه‌وه‌ی به‌ڕوونی  24 میگاپێكسڵه‌ به‌ده‌رچه‌ی 2.0.

سه‌باره‌ت به‌كامێرای سیانی پشته‌وه‌، ئه‌وا مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro هه‌سته‌وه‌ری سه‌ره‌كی 40 
مێگاپێكسڵه‌ به‌ده‌رچه‌ی 1.8 هه‌ڵده‌ستێ به‌كۆكردنه‌وه‌ی چوا پێكسڵ بۆ پێكهێنانی یه‌ك پێكسڵی گه‌وره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیمه‌نی جوانتر. هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م به‌ڕوونی 20 مێگاپێكسڵ دێت كه‌ ده‌رچه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه‌ 2.2. هه‌سته‌وه‌ری سێیه‌میش ڕوونیه‌كه‌ی 8 مێگاپێكسڵه‌ و ده‌چه‌كه‌شی 2.2ه‌. ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ زیره‌كی ده‌ستكرد ڕۆڵی زۆر ده‌گێڕێت له‌ جواتنر كردنی دیمه‌نه‌كان، هه‌تا له‌ناو ئاویشدا.
سه‌باره‌ت به‌مۆبایلی Huawei Mate 20، ئه‌وا دیسانه‌وه‌ سێ كامێرای هه‌یه‌ یه‌كه‌میان به‌ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ و ده‌رژه‌ی 1.8، هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م 16 مێگاپێكسڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی 2.2ی فراوان، هه‌سته‌وه‌ری سێیه‌م 8 مێگاپێكسڵه‌ به‌ده‌رچه‌ی 2.4.

پاتری
مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro تواناكه‌ی 4200mAh و پشتگیری له‌بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرای Huawei SuperCharge ده‌كات كه‌ ده‌توانی بارگاویكه‌ره‌وه‌ی 40W به‌كاربێنیت، به‌نیو كاتژمێر له‌ 70%ی بارگاوی ده‌بێته‌وه‌ هه‌روه‌ها پشتگیری له‌بارگاویكردنه‌وه‌ی بێ ته‌ل ده‌كات. وه‌ مۆبایلی Huawei Mate 20، پاتریه‌كه‌ی 4000mAhه‌ و پشتگیری له‌بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات به‌هێزی22.5W وه‌ پشتگیری له‌بارگاویكردنه‌وه‌ی بێ ته‌ل ناكات.

ده‌رچه‌ی جۆری USB Type-C هه‌یه‌ بۆ بارگاویكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌، مۆبایلی Huawei Mate 20 ده‌رچه‌ی بیستۆكی 3.5mmیشی له‌خۆگرتووه‌ پێچه‌وانه‌ی مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro كه‌ نیه‌تی. هه‌روه‌ها مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro، تایبه‌تمه‌ندی Wireless Reverse Chargingی هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌توانێت مۆبایلی تری پێ بارگاوبكرێته‌وه‌ به‌ بێ ته‌لی.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تر
مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro دژه‌ ئاو و ته‌پوتۆزه‌ IP68، وه‌ مۆبایلی Huawei Mate 20 ئه‌مه‌ی نیه‌ به‌داخه‌وه‌. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هه‌ردوو مۆبایل تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی WiFi و Bluetooth 5.0 و NFC و LTEیان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها وه‌گه‌ڕخه‌ری Android 9 Pie یان له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ له‌گه‌ڵ ڕووكاری EMUI 9.0ی نوێ كه‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌هیند ڕایگه‌یاندبوو.

به‌ڕه‌نگه‌كانی شه‌فه‌قی جه‌مسه‌ری و ڕه‌ش و شین و سه‌وز به‌رده‌ست ده‌بێت.

 نرخ و كاتی بڵاوبوونه‌وه‌
له‌مڕۆوه‌ به‌رده‌ست ده‌بن بۆ كڕین، مۆبایلی Huawei Mate 20 نرخی 800€ ده‌بێت بۆ وه‌شانی 4GB/128GB، له‌كاتێك وه‌شانی 6GB/128GB نرخی 850€ ده‌بێت. وه‌ مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro، نرخی 1050€ ده‌بێت بۆ وه‌شانی 6GB/128GB.







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here