به‌فه‌رمی: هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20X و Huawei Mate 20 RS Porsche Design له‌كۆنفڕانسه‌كه‌ی دوێنێ ئاشكرا كران - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/17

به‌فه‌رمی: هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20X و Huawei Mate 20 RS Porsche Design له‌كۆنفڕانسه‌كه‌ی دوێنێ ئاشكرا كران


جگه‌ له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو مۆبایلی Huawei Mate 20 و Huawei Mate 20 Pro، كۆمپانیای Huawei هه‌ر له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ی دوێنێ دوو مۆبایلی تری ئاشكراكرد كه‌ ئه‌وانیش Huawei Mate 20X و Huawei Mate 20 RS Porsche Design بوون.


مۆبایلی Huawei Mate 20X

 ڕونما
له‌جۆری OLED ته‌خته‌ به‌قه‌باره‌ی 7.2 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌شێكی زیاده‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كامێرا له‌خۆده‌گرێت. پێده‌چێت كه‌ كۆمپانیای Huawei كه‌ ئه‌م مۆبایلیه‌ی وه‌ك ڕكابه‌ری مۆبایلی Galaxy Note 9 ، به‌جۆرێك هه‌ستیاریی ڕونمای ئه‌م مۆبایلی Huawei Mate 20X ده‌گاته‌ 4096 له‌ئاسته‌كانی په‌ستان بۆ پێنوسی ئه‌لیكتڕۆنی M-Pen، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مۆبایله‌كه‌ هیچ شوێنێكی نیه‌ تاوه‌كو پێنوسه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵبگریت.

یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر

جۆری HiSilicon Kirin 980ی هه‌شت ناوكی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌، هی گڕافیكیش له‌جۆری Mali-G76یه‌ كه‌ به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌هێزتره‌ به‌ڕێژه‌ی 50 له‌سه‌د به‌راوورد به‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری گڕافیكی Mali-G72ی پێشوو. به‌یارمه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای GPU Turbo 2.0، مۆبایلی Huawei Mate 20X ده‌توانێت هێزه‌كه‌ی زۆر زیاد بكات بۆ كاتی یاریكردن له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌رچوونی پاتری.

بۆ ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی مۆبایله‌كه‌ به‌پێی پێویست له‌كاتی یاریكردنی درێژ خایه‌ن، ئه‌وا كۆمپانیای Huawei ژوورێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ مۆبایلی Huawei Mate 20X داناوه‌ به‌ناوی Huawei Supercool. جگه‌ له‌مانه‌، مۆبایله‌كه‌ به‌ بڵنگۆیه‌كی دوانه‌یی ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای ده‌نگی Dolby Atmosی له‌خۆ گرتووه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ یاریكردن به‌ڵكو بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆ و گوێدانه‌ ده‌نگ فه‌راهه‌م كردووه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ڕونمایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌. 

پاتری
تواناكه‌ی 5000mAhه‌.

كامێرا

هه‌مان كامێرا ی سیانه‌ی مۆبایلی Huawei Mate 20 Proی له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌، كه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌قه‌باره‌ی 40 مێگاپێكسڵه‌ به‌ده‌رچه‌ی 1.8 هه‌ڵده‌ستێ به‌كۆكردنه‌وه‌ی چوا پێكسڵ بۆ پێكهێنانی یه‌ك پێكسڵی گه‌وره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیمه‌نی جوانتر. هه‌سته‌وه‌ری دووه‌م به‌ڕوونی 20 مێگاپێكسڵ دێت كه‌ ده‌رچه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه‌ 2.2. هه‌سته‌وه‌ری سێیه‌میش ڕوونیه‌كه‌ی 8 مێگاپێكسڵه‌ و ده‌چه‌كه‌شی 2.2ه‌. ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ زیره‌كی ده‌ستكرد ڕۆڵی زۆر ده‌گێڕێت له‌ جواتنر كردنی دیمه‌نه‌كان، هه‌تا له‌ناو ئاویشدا.
نرخ و كاتی ده‌رچوون
له‌هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت، به‌ووردیش له‌ 26ی مانگ. به‌نرخی 900€ به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ وه‌شانی 6GB بۆ بیرگه‌ی كاتی و 128GB له‌بیرگه‌ی ناوه‌كی.



مۆبایلی Huawei Mate 20 RS Porsche Design

هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایلی Huawei Mate 20 Proی هه‌یه‌ كه‌ له‌بابه‌تیپێشتر باسمان كردووه‌ ده‌توانی بیخوێنیته‌وه‌. ته‌نها جیاوازی ئه‌م مۆبایله‌ ئه‌وه‌یه‌ دیزاینی پشته‌وه‌ی به‌ پێست نه‌خشێنراوه‌. به‌ڕه‌نگه‌كانی سوور و ڕه‌ش به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆ زانیاریش شریتی شووشه‌یی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ هه‌ر به‌ڕه‌شی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌هه‌ردوو وه‌شاندا.

نرخ و كاتی ده‌رچوون
له‌دوێنێوه‌ به‌رده‌سته‌ بۆ كڕین به‌نرخی 1695€ بۆ وه‌شانی 8GB له‌بیرگه‌ی كاتی و 256GB بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی، وه‌ ده‌بێت 2095€ یۆڕۆ بده‌یت بۆ وه‌شانی 8GB له‌بیرگه‌ی كاتی و 512GB بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here