سامسۆنگ وه‌شانی LTE له‌ئامێری Chromebook Plus V2 به‌نرخی 599 دۆلار ده‌ركرد - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/17

سامسۆنگ وه‌شانی LTE له‌ئامێری Chromebook Plus V2 به‌نرخی 599 دۆلار ده‌ركرد


كۆمپانیای سامسۆنگ وه‌شانی ئێڵ تی ئی LTE له‌لاپتۆپی Chromebook Plus V2 ڕاگه‌یاند، له‌ 2ی مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بێت به‌نرخی 599.99 دۆولاری ئه‌مریكی (واته‌ گرانتر به‌ 100 دۆلار له‌وه‌شانی Wi-Fi ).

وه‌شانی LTE هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی وه‌شانی Wi-Fi سه‌ره‌كی ده‌بێت، كه‌ ڕونمایه‌كی قه‌باره‌ 12.2 ئینجی به‌ڕونی Full HD ده‌بێت، پله‌ی ڕوناكی ده‌گاته‌ 300 nits، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Celeron 3965Yی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ له‌ لایه‌ن ئینتێڵه‌وه‌، له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی 4 گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی 32 
گێگابایت وه‌پاتری 39 وات.

ئامێری Chromebook Plus V2 نیمچه‌ پڕۆفێشناڵه‌ و تایبه‌تمه‌ندی هبه‌هێز و دیزاینی تۆكمه‌ی هه‌یه‌، ڕونمایه‌كی نایاب و قه‌باره‌ گونجاو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری پارێزه‌ری پاتری، له‌گه‌ڵ توانای سوڕاندنی ڕونما تا 360 پله‌ و بوونی پێنوسی ئه‌لیكتڕۆنی.

ئه‌م وه‌شانه‌ زۆر گونجاوه‌ بۆ گه‌شت كردن، كامێرایه‌كی 13 مێگاپێكسڵی هه‌یه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here