جێگره‌وه‌ی نۆچ Notch بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕونمای مۆبایل - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/20

جێگره‌وه‌ی نۆچ Notch بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕونمای مۆبایل


مۆبایله‌ پێشه‌نگه‌كانی گوگڵ پێكسڵ 3 و پێكسڵ ئێكس ئێڵ 3 له‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ ڕاگه‌یه‌نرا به‌گه‌وره‌ترین نۆچ له‌وه‌شانی XL، به‌ڵام پێده‌چێت ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌م لایه‌نه‌ بكرێت.

نۆچ به‌مدواییه‌ هه‌رای زۆری نایه‌وه‌، به‌جۆرێك زۆرێك له‌خه‌ڵكی ڕقیان لێی بوویه‌وه‌ ، پێده‌چێت ئه‌و ئاواته‌شیان بێته‌ دی به‌له‌ناوچوونی به‌مزوانه‌، هه‌ژماری Ice Universe له‌تۆری تویته‌ر كه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆكان، وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌، كه‌ ته‌نها كونێك ده‌بێته‌ شوێنی كامێرا و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه‌ له‌ساڵی 2019.

ئه‌م دیزاینه‌ وا ده‌كات كه‌ ڕووبه‌ری ڕونماكه‌ زیاترببێت له‌و دیزاینانه‌ی كه‌ به‌م دوو ساڵه‌ی ئه‌مدواییه‌ هه‌یه‌ له‌ به‌شی زیاده‌ی ڕونما Notch ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆ زۆرێكمان جێگای ڕه‌زامه‌ندی نیه‌ ، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌ته‌واوی نه‌مێنێت، هه‌ندێك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كونه‌ نه‌مێنێت و بكه‌وێته‌ ژێره‌وه‌ی ڕونمای شه‌فاف و به‌دیار نه‌كه‌وێت ته‌نها له‌كاتی وێنگرتن كامێراكه‌ دیار بێت، ئه‌مه‌ش پێناچێت به‌مزوانه‌ بێته‌ دی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ده‌نگۆكان سامسونگ به‌ دیزاینی Oppo Find X و هاوشێوه‌كانی ڕازی نیه‌ به‌ڵكو چه‌ند شتێك تاقیده‌كاته‌وه‌ ئێستا كه‌ وابكات كامێرا ببێته‌ به‌شێك له‌ڕونما هه‌روه‌ك په‌نجه‌مۆر.  له‌وانه‌شه‌ له‌ 2020 ئه‌مه‌ ببینین ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژی نه‌یه‌ته‌ پێش.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here