گوگڵ 13 یاری سڕیەوە کە ژمارەی دابەزابندیان بەرز بوو - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/22

گوگڵ 13 یاری سڕیەوە کە ژمارەی دابەزابندیان بەرز بوو


زۆربەی کات ڕەخنە لە گوگڵ گیراوە بەهۆی بێهێزی چاودێری لەسەر نەرمەواڵە خراپەکان لەبازاڕی گوگڵ پلەیدا، ئەمرۆش دیسانەکەوە ڕوبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە دوای ئاشکراکردنی 13 یاری پڕ لە بەرنامەڕێژی خراپ  لەلایەن شارەزایانی ئاسایشیەوە، بۆیە گوگڵ هەستا بە سڕینەوەیان.
هەموو یاریەکان پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلن، هەندێکیشیان چاولێکەری  یاریەکانی هەردوو گەشەپێدەر لویس و بینیتۆنن، وێنەی نەرمەواڵەکان وا پێناچێت کە نایاسایی بن، وەهیچ شتێکی دیار لەناو یاریەکە نیە کە پێشانی بدات یاریەکە ئەسڵ نیە.

توێژەری ئەمریکی لۆکاس ستیفانکۆ لە تیمی ESET ئاگاداریکردنەوە لەپاش ئەوەی توانی ئەو یاریانە ئاشکرا بکات کە زیانیان بۆ بەکارهێنەر هەیە، بەڵام دوو لەو یاریانە پلەیەکی باشیان هەبوو لەگوگڵ پلەی لە ژمارەی دابەزاندن کە گەیشتبونە زیاتر لە نیو ملیۆن دابەزاندن پێش ئەوەی گوگڵ بیانسڕێتەوە.

مەترسیە گەورەکە لەوەدایە کاتێک دایدەبەزێنیت هەرەسدێنێت لەو کاتەو کە ئەیکەیتەوەش بۆ یەکەم جار دوای ئەوە نامێنێت، پاشان ناتوانی بەئاسانی بیسڕیتەوە.

ئەو یاریانەش هەوڵ دەدەن زۆرترین ڕێکلامت بۆ بێنن کە بەتەواوی بێزارت دەکەن، دواتریش داوای زۆرترین پارە لە خاوەن ڕێکلامەکان دەکەن کەگوایە بینەری زۆریان بۆ ڕێکلامەکانیان فەراهەم کردووە. هەندێک جاریش دەبنە هۆی خاوبوونەوەی ئامێرەکان.

هەر چ ئامانجێکیان هەبێت، ئەوە وتەبێژی گوگڵ رایگەیاند بە دڵنیاییەوە یاریەکان سڕاونەتەوە لە بازاڕی گوگڵ پلەی، بەڵام دوای بەدەست هێنانی نزیکەی 560 هەزار دابەزاندن دەبێتە گەورەترین خراپەکاری نەرمەواڵەکان لە مێژوی بازاڕی گوگڵ پلەی، لەگەڵ ئەوەی گوگڵ هەوڵی زۆری داوە بۆ نەهێشتنی ئەو نەرمەواڵە خراپانە ، لەو هەوڵانەشی سڕینەوەی زیاتر لە 700,000 
نەرمەواڵە بوو لەساڵی 2017 بەتەنها.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here